From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایپاد نەوەی پێنجەم (بە ئینگلیزی: Ipad 5th generation)[1] تابلێتێکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە. ئەو شێوازەی ناونانی کە ئەپڵ لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٧دا ناساندی، بووە ھۆی ئەوەی ناوێکی زۆری لێوە دروست بێت، لەوانە "ئایپاد نەوەی حەوتەم" یان "ئایپاد ٢٠١٧". بە پێچەوانەی ئایپاد ئەیر ٢، ئەم ئایپادە خاوەنی شاشەیەکی تەواو فرە چین نییە و ھەروەھا پۆشینی دژە ڕەنگدانەوەی نییە.[2] لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ کۆمپانیای ئەپڵ جێنشینی خۆی کە ئایپادی نەوەی شەشەمە ناساند و ئایپادی نەوەی پێنجەمیشی وەستاند.[3] ئەم مۆدێلەی ئایپاد لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٧ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندرا. ھەندێک سەرلێشێواوی لەسەر ناونانی دروست بووە، مارکێتینگ تەنھا بە "ئایپاد" ناوی بردووە.[4][5][6] لە بەیاننامە و لاپەڕە فەرمییەکان پێی دەوترێت "نەوەی پێنجەمی ئایپاد"، پێشتر ئەم نازناوە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن ئایپاد ئێرەوە بوونی ھەبوو. سەرچاوەکانی تر بە "ئایپادی نەوەی حەوتەم" ناوی دەبەن، کە لەم مۆدێلەدا ئایپاد ئەیر و ئایپاد ئایر ٢ بە نەوەی پێنجەم و شەشەمی ئایپاد دەژمێرێت، ھەروەھا بە "ئایپاد ٢٠١٧"ش ناودەبرێت".[7][8][9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.