From Wikipedia, the free encyclopedia
کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[3][4] کەناڵ٨ لە سەرەتای دامەزرانییەوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،[2] ھەرچەندە کەناڵەکە خۆی بە «دوور لە ھەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافی» ناساندووە.[3]
کەناڵ۸ Channel8 | |
---|---|
دەستپێک | ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
خاوەن | یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1][2] |
فۆرمەتی وێنە | یوو ئێچ دی (UHD) |
وڵات | ھەرێمی کوردستان، عێراق |
زمان | کەناڵ: کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی وێبگە: کوردیی سۆرانی، کوردیی کورمانجی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی |
ناوچەی وەشان | رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
ماڵپەڕ | https://channel8.com/ |
پەخشی ڕاستەوخۆ |
کەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[5]
دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[6]
سەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[7] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[8]
ستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[9]
دەگوترێ کە کەناڵەکە، پێش ئەوەی دەست بکات بە پەخش، ناوی ئایپڵەس (iPlus) و سەر بە لاھور تاڵەبانی بووە. بەڵام دوای ناکۆکییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، کەناڵی ئایپڵەس لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کەناڵ٨».[10][2] لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کەناڵی ئایپڵەسدا ڕای گەیاند: «دەگوترێت من وەکوو بافڵ تەلەڤیزیۆنی لاھورم داخست، دەپرسم بێزەحمەت بۆ تەلەڤیزیۆنی لاھورە؟ بۆ؟ زەوییەکەی هی نۆکانە، باڵەخانەکە یەکێتی دروستی کردووە، ئامێرەکانی دەزگایەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستی کردووە».[2][11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.