کامپ نۆ (بەکەتەلانی:Camp Nou) (بەکوردی:یاریگای نوێ) یاریگای تایبەت بە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنایە دەکەوێتە شاری بەرشەلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریگاکە لەساڵی ١٩٥٤ دەستکراوە بە بنیادنان و لە ١٩٥٧ کراوەتەوە، ئەم یاریگایە جێگای ٩٩٫٣٥٤[1] ھاندەر دەبێتەوە و گەورەترین یاریگایە لە کیشوەری ئەورووپا وە بە پلەی یازدەیەم دێت لە ڕیزبەندی گەورەترین یاریگاکانی جیھان، یاریگاکە میوانداری دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٢ کردووە، فراوانی یاریگای کامپ نۆ بریتیە لە ١٠٥×٦٨ مەتر.
ژمارەی کورسییەکان
- ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٨٠ (٩٣٠٥٣ کورسی)
- ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩٣ (زیاتر لە١٢١٠٠٠کورسی)
- ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٩ (١١٥٠٠٠کورسی)
- ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠١٠ (٩٨٧٧٢کورسی)
- ساڵی ٢٠١٠ تا ____ (٩٩٣٥٥کورسی)
پەراوێزەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.