یانەیەکی تۆپی پێ لە بارسێلۆنا، ئیسپانیا From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا (بە کەتەلۆنی: Futbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. ئەم یانەیە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بە یانەی پڵنگەکان ناسراوە. یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونەتە پلە دووی خولی ئیسپانی. یانەکە لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتیی خوان گامبەر بە درووشمی "زیاتر لە یانەیەک، Més que un club" دامەزرا. تاکە ڕکابەری بە درێژایی مێژووی یانەکە، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدە، ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا[kurdish-alpha 1] | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | بارسا[kurdish-alpha 2] یان بلاوگرانا[kurdish-alpha 3] (یانە) کولێس[kurdish-alpha 4] یان بارسێلۆنیستاس[kurdish-alpha 5] (ھاندەران) بلاوگرانس[kurdish-alpha 6] یان ئازولگرانێس[kurdish-alpha 7] (ھاندەران) | |||
ناوی کورتکراوە | ئێف سی بی | |||
دامەزراندن | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ | |||
زەوی | کامپ نۆ یاریگەی ئۆڵمپیکی لویس کۆمپانیس (٢٠٢٣–٢٠٢٤) | |||
پانتایی | (٩٩٫٣٥٤)[1] | |||
سەرۆک | خوان لاپۆرتا | |||
ڕاھێنەر | ھانسی فلیک | |||
خول | لا لیگا | |||
٢٠٢٤_ ٢٠٢٣ | یەکەم–سێیەم | |||
گەورەترین بردنەوە | بارسیلۆنا ١٥–١ ڕیال مەدرید، لا لیگای ١٩٥٠ | |||
گەورەترین دۆڕاندن | بارسێلۆنا ١–١٢ ئەتلەتیک بیلباو، لا لیگای ١٩٣١ | |||
زۆرترین ئامادەبوون | لیۆنێل مێسی (٧٧٨) | |||
گۆڵکەر | لیۆنێل مێسی (٦٧٢) | |||
| ||||
وەرزی ئەمساڵ |
یانەی بارسێلۆنا چوارەمین بەنرخترین یانەی وەرزشییە لە جیھاندا؛ بەھاکەی ٤٬٠٦ ملیار دۆلارە و دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی جیھانە لەڕووی داھاتەوە، کە سەرمایەی ساڵانەی ٨٤٠٬٤ ملیۆن یۆرۆیە.[2][3] سروودی فەرمیی بارسێلۆنا «کانت دێل بارسا»یە کە لەلایەن خاومی پیکاس و جۆزێپ ماریا ئێسپیناسەوە نووسراوە.[4] بارسێلۆنا بە شێوەیەکی نەریتی یاری دەکات لە سێبەری ڕەشی شین و سوور، کە بەھۆیەوە نازناوی «بلاوگرانا»ی وەرگرتووە.
لە ناوخۆدا بەرشەلۆنە ٧٥ جامی بەدەست ھێناوە: ٢٦ لا لیگا، ٣١ کۆپا دێل ڕی، ١٤ جامی سووپەری ئیسپانیا و ٣ کۆپا ئیڤا دوارتێ و ٢ نازناوی کۆپا دی لالیگا و، ھەروەھا ھەڵگری تۆماری چوار پێشبڕکێی دوایییە. لە تۆپی پێی یانەی نێودەوڵەتیدا، یانەکە بیست نازناوی ئەورووپی و جیھانی بەدەست ھێنا: پێنج نازناویخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چوار جامی براوەکانی جامی ئەورووپا، تۆمارێکی ھاوبەشی پێنج جامی سوپەری ئەورووپا، تۆماری سێ جامی پێشانگای نێوشارەکان و، سێ جامی جیھانیی یانەی فیفا.[5] بارسێلۆنا پلەی یەکەمی لە فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مێژووی تۆپی پێ و ڕیزبەندیی جیھانیی یانەی ئامار بۆ ساڵانی ١٩٩٧، ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٢ بەدەست ھێنا.[6][7]
سەرەتای دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی، کاتێک «خوان گامبەرز» لەگەڵ ھاورێکانی لە شاری بارسێلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریی تۆپی پێیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٩، خوان گامبەرز بڕیاری دا یانەی بارسێلۆنا دروست بکات. پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسریی بەناوبانگ ھانس گامبەرز بوو کەوا توانیی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە.
کامپ نۆ یاریگای یانەی بارسێلۆنایە. ساڵانی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیاد نرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس و جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆرۆ بوو. ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کەسی تێدا دەبێتەوە کە بە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریگاکان دادەنرێت. ئەم یارگایە لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە.
قوتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بارسێلۆنا دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا
بەرھەمی یاریزانە ئیسپانییەکان لە لاماسیا ئەمانەن:
|
ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بارسێلۆنادا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسیە بە ٦٧٢ گۆل
یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم، ناوبراو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و داھێنەری یاری تیکی تاکا و بیرۆکەی مێشکی پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی ھێڵی سزا ھەر ئەوەش وای لە پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ ھەژماری بکات. دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.
یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت .
سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ و بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ
(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەکە لە یانەی یانەی بارسێلۆنا و یانەی ریال مەدرید دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بارسێلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێت ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی
لەیاریگای یانەی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە یە:
ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لە مێژووی بارسێلۆنا، لەگەڵ ژمارەی یارییەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی ھێرناندێز ی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی ھەیە *چاڤی ھێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە ٧٦٧ یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥.[8][9]
ژمارە | یاریزان | کاتی یاری | لا لیگا | جامی شا | ئەورووپا | یارییەکانی تر | کۆی گشتی |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | چاڤی ھێرناندێز | ١٩٩٨–٢٠١٥ | ٥٠٥ | ٧٠ | ١٧٣ | ١٩ | ٧٦٧ |
٢ | کارلێس پۆیۆڵ | ١٩٩٩–٢٠١٤ | ٣٩٢ | ٥٨ | ١٣١ | ١٢ | ٥٩٣ |
٣ | ئەندریاس ئینێستا | ٢٠٠٢–٢٠١٨ | ٣٨٠ | ٦٢ | ١١٩ | ١٩ | ٥٨٠ |
٤ | میگۆلی | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٣٩١ | ٦٠ | ٨٥ | ١٣ | ٥٤٩ |
٥ | ڤیکتۆر ڤاڵدێز | ٢٠٠٢–٢٠١٤ | ٣٨٧ | ١٢ | ١١٨ | ١٨ | ٥٣٥ |
٦ | لیۆنێل مێسی | ٢٠٠٤–٢٠٢١ | ٣٣٨ | ٥٤ | ١٠٧ | ١٨ | ٥١٧ |
٧ | کارلۆس ڕیکساش | ١٩٦٥–١٩٨١ | ٣٢٨ | ٥٨ | ٦٣ | ٠ | ٤٤٩ |
٨ | گویلێرمۆ ئامۆر | ١٩٨٨–١٩٩٨ | ٣١١ | ٣٥ | ٦٠ | ١٥ | ٤٢١ |
٩ | زوبیزارێتا | ١٩٨٦–١٩٩٤ | ٣٠١ | ٣٢ | ٦٨ | ٩ | ٤١٠ |
١٠ | خوان سیگارا | ١٩٤٩–١٩٦٤ | ٢٩٩ | ٦٩ | ٣٤ | ٠ | ٤٠٢ |
ئەم خشتەیە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ ڕاستکراوەتەوە
|
|
|
|
بە کەتەلۆنی | بەکوردی |
Tot el camp |
ھەموو یاریگا ھاوار کەن |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.