From Wikipedia, the free encyclopedia
رەنگ یان ڕەژدە[1] لێکدانەوەی بیناییی مرۆڤە بەرامبەر جیاکردنەوەی شەبەنگەکان وناوێکە بۆ سەرجەم تیشکە بینراوەکان سوور، زەرد، شین و ئەوانی دیکە. ڕەنگەکان بەگوێرەی بەرز و نزمی لەرەلەری شەپۆلی کارۆموگناتیسی جیادەکرێنەوە، چاوی مرۆڤ توانای ھەیە ئەو شەپۆلانەی ڕووناکی کە لەرینەوەکانیان لە نێوان ٣٩٠ ھەتا ٧٠٠ نانۆمەتر دایە و ئێمە بە ڕەنگەکان دەیان ناسین. ڕووناکی سپی لە ھەموو درێژەشەپۆلەکانی ڕووناکی بینراو پێکھاتووە. ڕەنگی ماددەیەکی دیاریکراو کاتێک دەردەکەوێت کە ئەو ماددەیە ھەموو شەپۆلەکانی دیکەی ڕووناکییە سپییەکە دەمژێ و تەنیا ڕەنگی دیاریکراوی خۆی دەداتەوە، بۆیە ئێمە بە ڕەنگی دیاریکراو دەی بینین.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ڕەنگ |
(nm) |
(THz) |
(μm−1) |
(eV) |
(kJ mol−1) |
---|---|---|---|---|---|
Infrared | >١٠٠٠ | <٣٠٠ | <١٫٠٠ | <١٫٢٤ | <١٢٠ |
Red | ٧٠٠ | ٤٢٨ | ١٫٤٣ | ١٫٧٧ | ١٧١ |
Orange | ٦٢٠ | ٤٨٤ | ١٫٦١ | ٢٫٠٠ | ١٩٣ |
Yellow | ٥٨٠ | ٥١٧ | ١٫٧٢ | ٢٫١٤ | ٢٠٦ |
Green | ٥٣٠ | ٥٦٦ | ١٫٨٩ | ٢٫٣٤ | ٢٢٦ |
Blue | ٤٧٠ | ٦٣٨ | ٢٫١٣ | ٢٫٦٤ | ٢٥٤ |
Violet or Purple | ٤٢٠ | ٧١٤ | ٢٫٣٨ | ٢٫٩٥ | ٢٨٥ |
Near ultraviolet | ٣٠٠ | ١٠٠٠ | ٣٫٣٣ | ٤٫١٥ | ٤٠٠ |
Far ultraviolet | <٢٠٠ | >١٥٠٠ | >٥٫٠٠ | >٦٫٢٠ | >٥٩٨ |
شەبەنگی ئەلیکترۆمەگنەتیک (Electromagnetic spectrum) بەپێی درێژەشەپلۆلەکانی بەپێی چەند بەشدا دابەش دەبێ، کە چاوی مرۆڤ توانای جیاکردنەوەی بەشێکی کەمی ئەو شەپۆلانەی ئەلیکترۆمەگنەتیکی ھەیە و بەشەکانی دیکە بە چاوی مرۆڤ نابینرێن، بەشی بینراویش بە ڕووناکی بینراو (visible light) ناسراوە کە مەودای درێژە شەپۆلەکەی لە نێوان ٣٩٠ ھەتا ٧٠٠ نانۆمەتر دایە (سور ھەتا بەنەوشەویی).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.