شاد بیگوم
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاد بیگوم ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پاکستانییە،[1] کارەکانی ئەو لەناوچەی در زیرین لە پاکستان. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[2] بەڵام بەھۆی داخراوی ناوچەکەی لەبەردەم ژنان، ئەوا داوای لە ڕاگەیاندنەکانکرد کە ھەواڵەکە بڵاونەکەنەوە لەپێناو سەلامەی خۆیدا.[3]
شاد بیگوم شاد بیگم | |
---|---|
لەدایکبوون | تەلاش، در زیرین، پاکستان |
پیشە | ئاریکاریی کۆمەڵایەتی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
وێبگە | http://www.abkt.org/ |
شاد لە بنەماڵەیەکی ئایینی و چینی ناوەڕاست گەورەبووە، ئەو یەکەم کچی خێزانەکەی بووە کە زانکۆ تەواوبکات. ئەو زۆربەی کات سوپاسی باوک، برا و ھاوسەرەکەی دەکات لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی بۆئەو.[4]
لە ساڵی ١٩٩٤، ڕێکخراوێک دادەمەزرێنێت لەژێرناوی کۆمەڵەی ڕەوشت و ئاڵووگۆڕی زانیار.[5] لەبەرامبەر چالاکییە ڕێکخراییەکانی تووشی چەندین زەحمەتی بوویەوە بەتایبەت کاتێک لەناوچەیەک کاری دەکرد کە پیاوسالاری و دەسەڵاتی پیاو بەسەر شوێنەکە. دواتر کارەکانی ڕێکخراوەکەی گواستەوە بۆ پیشاوەر کاتێک تاڵیبان ھاتە ناوچەکەی، ھەروەھا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو ھەڕەشەی لێکرا. ڕێکخراوەکە بەردەوامبوو لەچالاکی لەبارەی خوێندنی کچان، ھۆشیاری سیاسی و تەندرووستی، پڕۆژەی ئەندازیاری و پێدانی قەرزی بچووک. ڕێکخراوەکە لەلایەن دەزگا پاکستانی و نێودەوڵەتییەکان پشتگیری دارایی دەکرا.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.