From Wikipedia, the free encyclopedia
دێپارتمانی ئیش و کاری ئامریکا[1] لە پێناسەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دا دەڵێت:
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پیشەی کەسانێکە کە حەزیان لە یارمەتیدان، چاکسازی و باشسازی ژیانی مرۆڤەکانە. ئاریکارانی کۆمەڵایەتی یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن تا بە باشترین شێوە لەگەڵ چواردەور و شوێنی ژینیاندا خۆیان بگونجێنن و لەگەڵ دیتراندا پێوەندی باش بگرن و کێشە تاکەکەسی و بنەماڵەییەکانیان چارەسەر بکەن.
ئاریکارانی کۆمەڵایەتی زۆرتر لەگەڵ یاریخوازانێک کار دەکەن کە لەگەڵ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان نەخۆشیەک کە ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە ڕووبەڕوون. ئەم حاڵەتە دەتوانێت ھەلومەرجی خراپی نیشتەجێیی، بێکاری، نەخۆشیەکی مەترسیدار، کەمئەندامی، یان بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر بێت.
ئاریکارانی کۆمەڵایەتی ھەروەھا یارمەتی ئەو بنەماڵانە ئەدەن کە تووشی کێشەو گرفتی ناوخۆیین وەک: توندوتیژی لەگەڵ مناڵاندا یان ھاوسەردا.[2]
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بە کردەوەگەلێکی پێرفێشناڵ ئەوترێت کە لەسەر بنەمای زانیاری و لێھاتوویەکی تایبەت بۆ یارمەتیدان بە تاک و گرووپ و کۆمەڵ لە ناو کۆمەڵگادا دامەزراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت سەربەخۆیی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی و ھەروەھا متمانە بەخۆبوون و ڕازی بوونی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی بەدی بھێنێت.[3][4]
پێناسەگەلێکی زۆر و ئەستەم بۆ پیشەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی نوسراوە بەڵام ئەوەی گرینگە ناساندنی ئەم پیشەیە بۆ کەسانی ئاسایی کۆمەڵگایە، بە زمانێکی سادە و ئاسان. چۆن ئەم پیشەیە بناسێنین و سوودمەندیەکانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا شی وەکەین. لێرەدا بە کورتی پێناسەیەکی ساکار و ڕوون ئەخوێنینەوە:
"ئاریکاری کۆمەڵایەتی" (وەک کەسێک کە ئاریکاری ئەکات)
"ئاریکاریی کۆمەڵایەتی"(وەک پیشە): بە کردەوەگەلێک ئەوترێت کە ھەوڵ ئەدات لەسەر بنەما زانستیەکان کە پێک ھاتوون لە (دەروونناسی - کۆمەڵناسی - کارگێڕی - زانستی جێنێتیک و ھتد) تاکی کۆمەڵگا یان گرووپ و دەستەکانی کۆمەڵگا کە تووشی کێشە بوون ڕێنمایی بکات و باشترین ڕێگاکان بدۆزێتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان.
کەسانێکی زۆر وەک ئاریکاری کۆمەڵایەتی لە دنیادا کاریان کردووە کە ھەندێکیان ڕاستەوخۆ وەک ئاریکاری کۆمەڵایەتی خۆیان ناساندووە و ھەندێکیشیان وەک رێفۆڕمیست و کۆمەڵناس و چالاکی مافی مرۆڤ، ئەم کەسانەش کاریگەری ئەرێنیان لەسەر زانستی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بووە.
جێین ئادامز | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی ئەیلوولی ١٨٦٠ |
مەرگ | ٢١ی ئایاری ١٩٣٥ ساڵ ژیاوە) | (٧٤
نەتەوە | ئامریکایی |
پیشە | ئاریکار و چالاکی کۆمەڵایەتی, نووسەر |
باوان(ەکان) | John H. Addams Sarah Weber |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل (١٩٣١) |
واژوو | |
جۆرە سەرەکیەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بریتین لە
لە ئایینە جیاجیاکاندا یارمەتی و پشتگیری لێقەوماوان کراوە و تەنیا لە شێوەی یارمەتیدا جیاوازیان بووە، لە ئایینی یەھوودییەت و مەسیحیەت و ئیسلام و زەردەشت، بوودا، کونفسیووس، تێزۆ، ماسیووس و ھتد ئاریکاریی مرۆڤ بوونی ھەبووە.[7]
لە ساڵی ٣٣٩ی پێش زاییندا لە ڕۆم لەسەر فەرمانی پیاوانی ئایینی سەردەم ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکان و یارمەتی دانی نەخۆشەکان بەڕێوەئەبردرا.[8]
لە ئایینی زەردەشت دا جەخت لەسەر خووی میھرەبان، یارمەتیدانی ھەژاران، ڕێزگرتن لە بەساڵاچووان، تێر کردنی برسییەکان، خۆراکدان بە ئاژەڵان و گەشاندنەوەی ئاگری پیرۆز ئەکردرێت و زەردەشت وەک مرۆڤێکی نەرم و نیان و دڵفراوان ناوزەد دەکرێت.[8]
لای جووەکان دەوترێت گەر گۆناھەکانت وەک ئەرخەوان سوور بێت (واتە گوناھەکانت زۆر بن) بەم کردەوانە وەک بەفر سپی ئەبنەوە (واتە پاک ئەبنەوە) ئەم کردەوانە بریتین لە: دادپەروەر بن، مەزڵومان لەدەستی زاڵمان ئازاد بکەن، پشتگیری بێوەژنان بکەن و ھتد[9]
حەزرەتی مەسیح جگە لە یارمەتیدان و ڕێزگرتن لە منداڵانا و لێقەوماوان و غەریبان و نەناسیاوان رێزیشی بۆ گوناھکاران دائەنا. واتە لەسەر ئەو بڕوایە بوو ھەموو مرۆڤەکان دەبێ لە یاسای خۆشەویستی و میھرەبانی کەڵک وەربگرن بە بێ ھیچ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی.[8]
لە سورەتی دەھر ئایەی ناسراو بە نوور ھاتووە: خێرخوازەکان کەسانێکن کە خواردنەکانیان بەو پەڕی حەزێکەوە کە لێیانە، لەگەڵ بێکەسان و ھەتیوان و دیلەکان ببەخشن.[9][10] و چەندین نموونەی تر کە لە کتێبی ئاسمانی ئیسلام و دیتری کتێبەکانی ئەم ئاییەندا ھاتووە.
ئیبن سینا لە باسی حیکمەتی ئەخلاق دا سێ تەوەری سەرەکی باس دەکا کە وەک سێ بەشە سەرەکیەکەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دێتە بەرچاو، چارەسەر کردنی خود - چارەسەر کردنی ماڵ و منداڵ - چارەسەر کردنی شار
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.