From Wikipedia, the free encyclopedia
زین مار ئونگ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦) کەسایەتی سیاسیی میانماری، چالاکوان و زیندانی پێشووە. لە ئێستادا ئەندام پەرلەمانی میانمارە. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[3][4]
زین مار ئونگ ဇင်မာအောင် | |
---|---|
ئەندام پەرلەمانی میانمار | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١ی شووباتی ٢٠١٦ | |
پێشینە | تار ون |
ناوچەی بەربژێری | یانکین تۆونشیپ |
زۆرینە | ٢٧،٣٩٢ (٧٧.٤٩%)[1] |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڕانگوون, میانمار | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦
نەتەوە | میانماری |
پارتی سیاسی | حیزبی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ دیموکراسی |
خوێندن لە | زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن |
پیشە | چالاکوان سیاسیی |
ئایین | تەروادەی بوودیزم |
ماڵپەڕ | facebook |
خەڵاتەکان | |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٢) خەڵاتی سەرکردایەتی گەنجانی جیهانی (٢٠١٤)[2] |
زین مار ئونگ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦، ڕانگوون لە میانمار. لەبەشی ڕووەکناسی لە زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن خوێندوویەتی.
لە نەوەدەکان، ئەوکاتەی کە قوتابی زانکۆ بووە، زین دەبێتە چالاکوان لەدژی حکوومەتی چەکداری میانمار. لە ساڵی ١٩٩٨، لەکاتی ئەنجامدانی خۆپشاندانێکی ئاشتییانە، بەخوێندنەوە شیعر و داواکردن لە حکوومەتی سەربازی کە ڕێز لەئەنجامی هەڵبژاردەکان بگرێت ئەوا زین دەستگیر دەکرێت، دواتر بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت. زین ماوەی ١١ ساڵ زیندانی سیاسیی بووە، کە لەو نێوانەشدا ٩ ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە.[5] لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپڕێکدا ئازاد دەکرێت. زین چالاکییەکانی دەستپێکردەوە، لەنێو خوێندکاران گرووپێکی کەلتووری درووستکرد کە تووێژینەوەیان لەسەر ئەوە دەکرد کە کەلتووری ئاسیا و دیموکراسی دەتوانن بەیەکەوە بگونجێن. هەروەها وەک خۆی یارمەتی کچە زیندانییە سیاسییەکانی دیکە و قوتابیانی بەشی زانستە سیاسییەکانی دەدا.[4][6]
زین کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی دامەزراند لەپێناو کارکردن لە گەشەپێدانی دیموکراسی، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، کەمکردنەوە سووکایەتی کەمایەتییەکان هەروەها یارمەتیدانی زیندانییە سیاسییەکان. لە ساڵی ٢٠١٢، سەرکردایەتی ڕێکخراوێکی دەکرد بۆ زیادکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیار لەسەر کێشە و گرفتەکانی کەمایەتییەکان. لەوکاتەدا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٣، کاری دەکرد لەپاڵ ڕێکخراوی ئیلکتۆرال سیستمی نێودەوڵەتی بۆ بەبەهێزکردنی ژنان لە ژینگەی سیاسەتدا.[7][8]
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مینماری ٢٠١٥، خۆی هەڵبژارد، دواتر سەرکەوتووانە بووە ئەندام پەرلەمان.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.