سیاسەتوانێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرھەم ئەحمەد ساڵح (بە عەرەبی: برهم صالح؛ لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی کوردە. ئەو لە ماوەی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢، ھەشتەمین سەرۆککۆماری عێراق بوو.[5] سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بووە.
بەرھەم ساڵح | |
---|---|
بەرھەم ساڵح لە ٢٠١٩ | |
چوارەمین سەرۆککۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | |
سەرۆک وەزیران | عادل عەبدولمەھدی مستەفا کازمی |
پێشینە | فوئاد مەعسووم |
پاشینە | لەتیف ڕەشید |
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٥ی نیسانی ٢٠١٢ | |
سەرۆک کۆمار | مەسعوود بارزانی |
پێشینە | نێچیرڤان بارزانی |
پاشینە | نێچیرڤان بارزانی |
لە پۆستدا بووە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٤ | |
سەرۆک کۆمار | جەلال تاڵەبانی |
پێشینە | کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی |
پاشینە | عومەر فەتاح حوسێن |
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦[1] – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩[2] هاوشانی سەلام زوبەیعی،[3] ڕافیع ئەلعیساوی[4] | |
سەرۆک کۆمار | جەلال تاڵەبانی |
سەرۆک وەزیران | نووری مالیکی |
پێشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
پاشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ – ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ | |
سەرۆک وەزیران | ئەیاد عەلاوی |
پێشینە | ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق |
پاشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
کورسی بۆردی فەرمانداران لە زانکۆی ئەمریکی، سلێمانی | |
لە پۆستدا بووە ٢٠٠٧ – ٢٠١٧ | |
پێشینە | پۆستەکە دامەزرا |
پاشینە | جیڵ دێربی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | بەرھەم ئەحمەد ساڵح ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ سلێمانی، کوردستان، عێراق |
ھاووڵاتی | عێراق و شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد |
پارتی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (١٩٧٦–٢٠١٧، ٢٠١٨–ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (٢٠١٨) |
ھاوسەر(ەکان) | سەرباخ ساڵح |
نیشتەجێ | پاڵاسی ڕەوەندییە، بەغدا، عێراق |
خوێندن لە | زانکۆی کاردیف زانکۆی لیڤەرپووڵ |
ماڵپەڕ | www.barhamsalih.net |
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ١٩٧٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکووک دەسگیرکراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە. پاشان بەھۆی چاودێریی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشت و چووە بەریتانیا.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستھێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی. لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا. وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەورووپی کاری کردووە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکوومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.
بە نوێنەرایەتی حکوومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغداد لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وھێمنی بژی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.