From Wikipedia, the free encyclopedia
ئای ئۆ ئێس ١٤ (بە ئینگلیزی: IOS 14) چواردەھەمین وەشانی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئای ئۆ ئێسە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و جێگەی ئای ئۆ ئێس ١٣ی گرتووەتەوە. ئەم سیستمە کارپێکردنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد تاچ بەکاردەھێنرێت.[1][2] ئەم وەشانە لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ناسێندرا و لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بە فەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. ھەروەھا دواتر ئای ئۆ ئێس ١٥ جێگەی ئەم وەشانەی ئای ئۆ ئێسی گرتەوە. لە ئای ئۆ ئێس ١٤ دەستگەیشتن و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆڕدراون. یەکەمین تاقیکاری گەشەپێدەرانی ئای ئۆ ئێس ١٤ لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، یەکەمین تاقیکاری گشتی لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[3] بەزۆری نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ خێراکردنی نوێکردنەوەکە یان ئەگەر نوێکردنەوەی خۆگەڕت کوژاندەوە، یان بە ھەر ھۆکارێکی تر کە پێویستی بە نوێکردنەوەی دەستی ھەبێت بۆ وەشانی نوێ، دەتوانیت بچیتە ناو ڕێکخستنەکانی ئامێرەکە و بچیتە بەشی گشتی نەرمامێر (Software Update)، نوێترین وەشانی نوێکراوی ئای ئۆ ئێس بەدەستبھێنیت کە دەتوانرێت لەسەر ئامێرەکە بە خۆڕایی دامەزرێت.[4]
ئای ئۆ ئێس ١٤ | |
---|---|
لەسەر بنچینەی | Darwin |
بەشێک لە زنجیرەی | ئای ئۆ ئێس |
لە پێش | ئای ئۆ ئێس ١٣ |
لە دوای | ئای ئۆ ئێس ١٥ |
بڵاوکەرەوە | ئەپڵ |
Copyright holder | ئەپڵ |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
زمانی بەرنامەسازی | C، سی++، Objective-C |
وەشانی نەرمامێر | 14.8.1 |
User manual URL | https://support.apple.com/guide/iphone/welcome/14.0/ios/14.0 |
وێبگە | https://www.apple.com/ios/ios-14/، https://www.apple.com/hu/ios/ios-14/ |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://apple.stackexchange.com/tags/ios14 |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.