From Wikipedia, the free encyclopedia
نەیمار دا سێلڤا سانتۆس جۆنیۆر (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٩٢)، هەروەها ناسراو بە نەیمار جونیۆر، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە وەک هێرشبەر یاری بۆ یانەی خولی سعوودی هیلال و هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات. نەیمار بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دەناسرێت، بەهۆی ستایلی جیاوازی یاریکردنی، توانای پاسکردن، و بەکارهێنانی قاچی راست و چەپی.[7][8][9][10][11][12] نەیمار لە پێڕستێکی بچووکی ئەو یاریزانانەیە کە بتوانن سەروو ١٠٠ گۆڵ لە ٣ یانەی جیاوازدا تۆماربکەن،[13] و گۆڵکاری نێو یاریزانە بەڕازیلییەکانە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[14]
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | نەیمار دا سیلڤا سانتۆس جۆنیۆر[1] | |||||||||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون |
٥ی شوبات ١٩٩٢ (٢٩ ساڵ)[2] | |||||||||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون |
موجی داس کروز، ساو پاولۆ، بەڕازیل[3] | |||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١٬٧٥م[4][5][6] | |||||||||||||||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | ھێرشبەر | |||||||||||||||||||||||||||||
زانیاریی یانە | ||||||||||||||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | پاریس سان جێرمان | |||||||||||||||||||||||||||||
ژمارەی یانە | ١٠ | |||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٩–٢٠٠٣ | سانتیستای پورتوگالی | |||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٣–٢٠٠٩ | سانتۆس | |||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٩–٢٠١٣ | سانتۆس | ١٧٧ | (١٠٧) | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٧ | بارسێلۆنا | ١٢٣ | (٦٨) | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٧ | پاریس سان جێرمان | ٧٥ | (٥٧) | |||||||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٩ | بەڕازیل خوار ١٧ ساڵ | ٣ | (١) | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠١١ | بەڕازیل خوار ٢٠ ساڵ | ٧ | (٩) | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٦ | بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ | ١٤ | (٨) | |||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٠ | بەڕازیل | ١١٥ | (٧٠) | |||||||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
کاروانی تۆپی پێی لە سانتۆس دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠٠٩. لە ساڵی ٢٠١١، نەیمار یەکەم خولی بەڕازیلی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، یەکەم جامی خولی بەڕازیلی سانتۆس بوو لە نزیکەی ٥٠ ساڵ.[15] لە ٢٠١٣، نەیمار پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد، و لە پاڵ مێسی و سوارێز یاری دەکرد. ئەوان نازناوی ئێم ئێس ئێنیان هەبوو. لە ٢٠١٥، سێیەکە توانیان لا لیگا، جامی شای ئیسپانیا، و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبێنن، نەیمار گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی شای ئیسپانیا بوو. لە ٢٠١٧، نەیمار پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ، سەرئەنجام بووە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.[16][17][18] لە یانەکە، نەیمار جارێک بووە باشترین یاریزانی وەرزی لیگ ١ (خولی فەڕەنسی)، و بەشداری سەرەکی هەبوو لە بردنی پاریس بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠. نەیمار چوارەمین گۆڵکاری مێژووی پاریس سان جێرمانە، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرە پێکانەی کە لەگەڵ یانەکە دووچاری بوو. لە ٢٠٢٣، نەیمار پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کرد و بووە گرانبەهاترین یاریزان مێژووی خولی سعوودی بە بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ.
یەکەم یاری نەیمار بۆ هەڵبژاردەکەی لە تەمەنی ١٨ ساڵی بوو، ئەو گۆڵکاری مێژووی بەرازیلە بە ٧٩ گۆڵ لە ١٢٨ یاری. نەیمار جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ بردەوە و خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێنا. لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٤، ناوبراو لە تیپی خەیاڵیی پاڵەوانەتییەکە هەڵبژێردرا. نەیمار سەکردایەتی بەڕازیلی کرد لە بەدەستهێنانی یەکەم مەدالیای زێڕینی ئۆلۆمپیادی بەڕازیل، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦. نەیمار پێشووتر مەدالیای زیوی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە ٢٠١٢ بەدەستهێنابوو. نەیمار یارمەتیدەر بوو بۆ گەیاندنی بەڕازیل بە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١، و خەلاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتییەکەی بردەوە لە پاڵ مێسی. لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٢، نەیمار بووە سێیەمین یاریزان لە مێژووی بەڕازیل کە لە ٣ پاڵەوانییەتیی جامی جیهانیی جیاواز گۆڵ تۆماربکات. دووەکەی دیکە پێلێ و ڕۆناڵدۆ بوون. نەیمار ڕیکۆردی تۆمارکردووە بە ٦ جار بردنەوەی خەڵاتی سامبا.
نەیمار بۆ دوو جار ناوی لە باشترین تیپەکانی فیفپرۆ و یوەیفا هێنراوە، و سێ جار ناوی لە باشترین یانەی تیپی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا هاتووە. نەیمار دوو جار پلەی سێیمەی هێناوە لە تۆپی زێڕین (٢٠١٥ و ٢٠١٧) و لە ٢٠١١ براوەی خەڵاتی پوشکاش بووە. لە ٢٠١١ و ٢٠١٢، سپۆرتسپرۆ نەیماریان وەک باشترین وەرزشوان لە ڕووی بازرگانی ناوبردووە، و لە ٢٠١٦ ئی ئێس پی ئێن وەک چوارەم بەناوبانگترین یاریزانی جیهانیان هەژمارکردووە. لە ٢٠١٧، تایم نەیماریان وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین خەڵکەکانی جیهان ناوبرد.[19] فرانس فووتبوڵ نەیماریان وەک سێیەم پڕداهاتترین یاریزانی ٢٠١٨ هەژمارکرد، و لە ٢٠١٩ کۆواری فۆربس وەک سێیەم پڕداهاتترین وەرزشوانی جیهان هەژمارکرد،[20] و لە ٢٠٢٠ هاتە پلەی چوارەم.[21]
یانە | وەرز | خوول | جام | جام | جامی کیشوەری | ئیتر | گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
سانتۆس | ٢٠٠٩ | خوولی بەڕازیلی | ٣٢ | ١٠ | ٣ | ١ | — | — | ١١[a] | ٣ | ٤٦ | ١٤ | ||
٢٠١٠ | ٣١ | ١٧ | ٨ | ١١ | — | ٢[b] | ٠ | ١٩[a] | ١٤ | ٦٠ | ٤٢ | |||
٢٠١١ | ٢١ | ١٣ | — | — | ١٣[c] | ٦ | ١٣[d] | ٥ | ٤٧ | ٢٤ | ||||
٢٠١٢ | ١٧ | ١٤ | — | — | ١٤[e] | ٩ | ١٦[a] | ٢٠ | ٤٧ | ٤٣ | ||||
٢٠١٣ | ١ | ٠ | ٤ | ١ | — | — | ١٨[a] | ١٢ | ٢٣ | ١٣ | ||||
گشتی | ١٠٢ | ٥٤ | ١٥ | ١٣ | — | ٢٩ | ١٥ | ٧٧ | ٥٤ | ٢٢٣ | ١٣٦ | |||
بارسیلۆنا | ٢٠١٣–١٤ | خوولی ئیسپانی | ٢٦ | ٩ | ٣ | ١ | — | ١٠[f] | ٤ | ٢[g] | ١ | ٤١ | ١٥ | |
٢٠١٤–١٥ | ٣٣ | ٢٢ | ٦ | ٧ | — | ١٢[f] | ١٠ | — | ٥١ | ٣٩ | ||||
٢٠١٥–١٦ | ٣٤ | ٢٤ | ٥ | ٤ | — | ٩[f] | ٣ | ١[h] | ٠ | ٤٩ | ٣١ | |||
٢٠١٦–١٧ | ٣٠ | ١٣ | ٦ | ٣ | — | ٩[f] | ٤ | ٠ | ٠ | ٤٥ | ٢٠ | |||
گشتی | ١٢٣ | ٦٨ | ٢٠ | ١٥ | — | ٤٠ | ٢١ | ٣ | ١ | ١٨٦ | ١٠٥ | |||
پاریس سان جێرمان | ٢٠١٧–١٨ | خوولی فەرەنسی | ٢٠ | ١٩ | ١ | ٢ | ٢ | ١ | ٧[f] | ٦ | — | ٣٠ | ٢٨ | |
٢٠١٨–١٩ | ١٧ | ١٥ | ٣ | ٢ | ١ | ١ | ٦[f] | ٥ | ١[i] | ٠ | ٢٨ | ٢٣ | ||
گشتی | ٣٧ | ٣٤ | ٤ | ٤ | ٣ | ٢ | ١٣ | ١١ | ١ | ٠ | ٥٨ | ٥١ | ||
کۆی گشتی | ٢٦٢ | ١٥٦ | ٣٩ | ٣٢ | ٣ | ٢ | ٨٢ | ٤٧ | ٨١ | ٥٥ | ٤٦٧ | ٢٩٢ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.