From Wikipedia, the free encyclopedia
خانەکانی شۆڕش (بە ئەڵمانی: Revolutionäre Zellen) ڕێکخراوێک بوون کە بە گوتەی خۆیان "گەریلای نێو-شار" بوون، لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ تاکو ١٩٩٥ چالاکیان ھەبووە.[1] ئەم رێکخراوە وەک یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە چەپڕەوەکان وەسفکراون لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەوکاتی ئەڵمانیای ڕۆژاواوە. بە گوتەی ئۆفیسی داواکاری فیدڕاڵی ئەڵمانی، خانەکانی شۆڕش بەرپرس بوونە لە ١٨٦ ھێرشی جۆراوجۆر کە ٤٠ی لە ڕۆژئاوای بەرلیندا ئەنجامدراون.[2]
خانەکانی شۆڕش | |
---|---|
بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی و بەھاری ئەڵمانی | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٧٣–١٩٩٣ |
ئایدۆلۆژیا | دژە-ئیمپریالیزم دژە - زایۆنیزم فێمینیزم |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | ئەڵمانیا |
ھاوپەیمانان | بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین ئووگاندا (١٩٧٦) |
دوژمنان | ئاڵمانیای ڕۆژاوا (١٩٧٣–١٩٩٠) ئەڵمانیا (١٩٩٠–١٩٩٣) ئیسرائیل (١٩٧٦) |
جەنگەکان/شەڕەکان | چەندین تەقینەوەی جیاواز و ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی |
خانەکانی شۆڕش ناسراون بەوەی دەستیان ھەبووە لە ڕفاندنی فڕۆکەی ئەیر فڕانس بە ھاوکاری بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و دواتر نیشتنەوەیان لە فڕۆکەخانەی ئێنتەبی وڵاتی ئوگەندا. ئەندامانی بەشداربوو لەو ڕفاندنە بەشێوەیەکی کات مافی پەنابەریان لە وڵاتەکە وەرگرتبوو تاکو دواتر لە ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی کوژران لە ٤ی تەمووزی ١٩٧٦.[3][4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.