بزووتنەوەیەکی فراوان بوون From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپریالیزم پێوەندیێکی مرۆڤایەتی، ناوچەیی نابەرامبەرە کە خۆی لە چوارچێوەی "ئیمپراتۆری"ێکدا پیشان دەدات کە لە باوڕ بە سەروەری و سەرۆکایەتی سەرچاوەی گرتووە و دەبێتە ھۆی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی کۆمەڵێک لە خەڵک بۆ ژێر پەنجەی دەستەیێکی تر.[1]
وشەی ئیمپریالیزم لە ئیمپریالیزمی لاتینییەوە ھاتووە (imperium)[2] کە بە واتای دەسەڵاتی باڵا، "سەروەری" یان بە سادەیی "دەسەڵاتداری" دێت. [3] وشەکە بە مانای ئێستای لە بەریتانیا لە ماوەی ساڵانی ١٨٧٠ دەستی بە بەناوبانگبوون کرد، کە واتا نەرێنییەکانی ھەڵگرتبوو. [4] پێشتر ئەم دەستەواژەیە بۆ پەسنکردنی (پەسن-وەسف) ئەو شتانە بەکاردەھێنرا بۆ ھەوڵدانەکانی ناپلیۆنی سێیەمەوە دادەنرا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی ڕامیاری لەڕێگەی دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکییەوە. ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ھەژموونی ڕامیاری و ئابووریی ڕۆژئاوایی و ژاپۆن بەکارھاتووە و بە تایبەتی لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا بەکارھاتووە و تا ئێستاش مانای وردی ئەم زاراوەیە جێگەی مشتومڕی پسپۆڕانە، ھەندێک لە نووسەران، وەک ئێدوارد سەعید ، ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنن بۆ پەسنکردنی ھەر سیستەمێکی زاڵبوون و ژێردەستەیی کە لە دەوری چەمکەکانی وڵاتە ناوەکییە ئیمپراتۆرییەکان و وڵاتە دەوروبەرییەکانی سەنتەر. ئەم پێناسەیە ھەم ئیمپراتۆریەت و ھەم کۆلۆنیالیزمی نوێ دەگرێتەوە. [5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.