From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاردا گولەر (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تورکییە کە لە ڕۆڵی ناوەڕاستکار یاری بۆ یانەی لا لیگای ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا دەکات.
ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
٢٠١٤-٢٠١٩ | گێنچلەربیرلی | ||
٢٠١٩-٢٠٢١ | فەنەرباغچە | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٢١-٢٠٢٣ | فەنەرباغچە | ٣٢ | (٧) |
٢٠٢٣- | ڕیال مەدرید | ٥ | (1) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
٢٠٢١-٢٠٢٢ | تورکیا | ١٠ | (٤) |
2022– | تورکیا | 6 | (1) |
† یاری (گۆڵ). |
لە ٢٠١٤، گولەر کاروانی لاوی لە یانەی گێنچلەربیرلی بەسەربرد کە دەکەوێتە ئەنقەرە.[1] لە ٢٠١٩، گولەر پەیوەندی بە یانەی لاوانی فەنەرباغچەوە کرد.[1]
لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، گولەر گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ فەنەرباغچە واژۆکرد.[2] ئەو لەو کاتە بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکان دەناسرا.[3]
گولەر یەکەم یاریی پیشەگەری وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا لە بەرامبەر یانەی فینلەندی هێلسینکی لە قۆناغی گەیشتن بە خوولی ئەوڕووپای ٢٠٢١-٢٢. یارییەکە لە یاریگای شوکرو ساراکۆگڵو بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ١-٠ بۆ فەنەرباغچە کۆتاییهات.[4] سێ ڕۆژ دواتر، گولەر بەشداری لە خوولی سوپەری تورکیا کرد. یارییەکە بە یەک گۆڵ کۆتاییهات لە خوولەکی ٨٩ی یارییەکە، گولەر ئەسیستی گۆڵەکەی کرد کە لەلایەن میها زاج تۆمارکرا.
گولەر لە وەرزی ٢٠٢١-٢٢ کاتی زیاتری پێبەخشرا بۆ یاریکردن. لە ئازاری ٢٠٢٢، گولەر بووە لاوترین یاریزانی فەنەرباغچە کە گۆڵ لە یارییەکی خوولی ناوخۆی تورکیادا تۆماربکات. گولەر سێ هەفتە بەر لە یارییەکە بووبوو بە ١٧ ساڵ. تاوەکوو ئایاری ٢٠٢٢، گولەر توانی لە تێکڕای ٢٥٥ خوولەکدا ٣ گۆڵ و ٣ ئەسیست تۆماربکات. لەگەڵ ئەو دەستپێکە تۆکمەیەی گولەر لە سەرەتای کاروانی تۆپی پێیدا، ئەو توانی سەرنجی گەلێک لە یانە ئەوڕووپییەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت، لەوانە: ئارسناڵ، لیڤەرپوول، بایەرن میونشن، بۆروسیا دۆرتموند، بارسێلۆنا، و پاریس سان جێرمان.[5][6] لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، یانەی فەنەرباغچە ڕایانگەیاند کە گرێبەستێکی سێ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکردبوو.[7]
لە دەستپێکی وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، دوای بەجێهێشتنی مەسعوود ئۆزیل، گولەر ژمارە ١٠ی وەرگرت. ژمارەکە مانایەکی تایبەتی هەیە لە نێو هەوادارانی فەنەرباغچە، چونکە بەشێک لە ئەفسانەکانی یانەکە ژمارەکەیان پۆشیوە، وەک لە ئالێکس دی سۆزا و جەی-جەی ئۆکۆچا دەبینرا.[8] گولەر یەکەم یاری وەرزەکەی بەرامبەر یانەی قاسم پاشا بوو، توانی دوو گۆڵ لە تەنها ٢١ خوولەکدا تۆماربکات.[9] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە یارییەک بەرامبەر دینامۆ کیڤ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی لە خوولێکی ئەوڕووپی تۆمارکرد، و توانی ئەسیستێکی کرد. یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.[10]
لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە یاریی کۆتایی جامی تورکیا بەرامبەر ئەستەمبۆڵ باشەکشێهیر، گولەر خەڵاتی پیاوی یارییەکەی پێدرا و یارییەکە بە بردنەوەی فەنەرباغچە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.[11]
لە ٦ی تەممووز، گولەر لە ئینستاگرام ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی فەنەرباغچە ڕاگەیاند.[12]
لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣، ڕیال مەدرید گرێبەستێکی ٦ ساڵەیان لەگەڵ گولەر واژۆکرد، گرێبەستەکە تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠٢٩ دەخایەنێت.[13][14] ڕیال مەدرید بە بڕە پارەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکەی کڕی، ئەو بڕە پارەیە ٢.٥ ملیۆن زیاتر بوو لە پێویست بۆ کڕینی گولەر.[15][16] گولەر داوای لە ڕیال مەدرید کردبوو کە بڕە پارەیێکی زیاتر ببەخشن، وەک ڕەخساندنی یارمەتی بێت بۆ یانە کۆنەکەی.[17]
لە درەنگانی ٢٠٢٣، دوای زنجیرەیەک لە پێکان، گولەر یەکەم یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی ئاراندینا لە جامی شای ئیسپانیادا ئەنجامدا،[18] و بەشداری لە بردنەوەیە ٣-١ەکە کرد.[19][20]
لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گولەر یەکەم جامی لەگەڵ ڕیال مەدرید بردەوە کە ئەویش جامی سووپەری ئیسپانیا بوو، یارییەکە بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید لەسەر بارسێلۆناوە کۆتاهات.[21][22]
گولەر یەکەم یاری خۆی لە لا لیگادا لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا کرد، یارییەکە لە دژی لاس پالماس بوو. گولەر وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یارییەکە و شوێنی ڕۆدریگۆی گرتەوە.[23][24]
لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە بردنەوەیەکی ٤-٠ بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە چوارەمین خوولەکی زیادکراودا، ٥ خوولەک دوای هاتنی بۆ ناو یارییەکە.[25][26] لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، گولەر بۆ یەکەم جار خۆی لە تیپی سەرەکی ڕیال دۆزییەوە، لە یاری دژ بە ڕیال سۆسیداد لە یاریگای ئەنویتا، و توانییان بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکە ببەنەوە.[27][28]
گولەر لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیای ژێر تەمەن ٢١ ساڵان کردووە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، گولەر یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی پلەی باڵای تورکیا ئەنجامدا. یاریێکی دۆستانە بوو بەرامبەر کۆماری چیک و تورکیا ٢-١ بردیانەوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، گولەر یەکەم گۆڵی خۆی بۆ تورکیا تۆمارکرد، لە یاری گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤ بەرامبەر وێڵز.[29]
گولەر یاریزانێکی چەپەیە و وەک ناوەڕاستکار یاریدەکات و دەتوانێت لە باڵی ڕاستیش یاری بکات. قاچی چەپی بەکاردێنێت بۆ شووتکردن و پاسدان. بە گوێرەی ماڵپەڕی هوسکۆرد بێت، گولەر یاریزانێکی لێهاتووە و لە لێدانی ڕاستەوخۆ و گۆشەدا توانایەکی بەرزی هەیە، هاوکات گولەر لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بە "مێسیی تورکی" ناسراوە. ئالێکس دی سۆزای کاپتن و ئەفسانەی فەنەرباغچە یاریزانێکی ئیلهامبەخش بووە بۆ گولەر.[30] گولەر جگە لە ڕۆڵی ناوەڕاست، کاریگەری زۆری لێدەبینرێت لە بەرگریدا.[31]
گولەر لە تورکیا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە بەهۆی ئەو چەند ساڵەی کە لەگەڵ فەنەرباغچە بەسەریبردبوو. ئەو بووەتە یاریزانێکی نموونەیی لە ناو منداڵاندا.[32]
یانە | وەرز | خوول | جامی نەتەوەیی | جامی کیشوەری | زیاتر | تێکڕا | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاستی پلە یەک | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
فەنەرباغچە | ٢٠٢١-٢٢ | خوولی سوپەری تورکیا | ١٢ | ٣ | ٠ | ٠ | ٤ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٦ | ٣ |
٢٠٢٢-٢٣ | خوولی سوپەری تورکیا | ٢٠ | ٤ | ٥ | ١ | ١٠ | ١ | ٠ | ٠ | ٣٥ | ٦ | |
تێکڕا | ٣٢ | ٧ | ٥ | ١ | ١٤ | ١ | ٠ | ٠ | ٥١ | ٩ | ||
ڕیال مەدرید | ٢٠٢٣-٢٤ | لا لیگا | ٥ | ١ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ٧ | ١ |
تێکڕای تەواو | ٣٧ | ٨ | ٦ | ١ | ١٤ | ١ | ١ | ٠ | ٥٨ | ١٠ |
هەڵبژاردەی تۆپی پێ | ساڵ | یاری | گؤڵ |
---|---|---|---|
تورکیا | ٢٠٢٢ | ١ | ٠ |
٢٠٢٣ | ٣ | ١ | |
٢٠٢٤ | ٢ | ٠ | |
تێکڕا | ٦ |
ژمارە | بەروار | یاریگا | یاری | بەرامبەر | گۆڵ | ئەنجام | خوول |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ | یاریگای سامسۆن، تورکیا | ٤ | وێڵز | ٠-٢ | ٠-٢ | قۆناغی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٤ |
فەنەرباغچە
ڕیال مەدرید
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.