From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وێڵز (بە ئینگلیزی: Wales national football team) نوێنەرایەتی وێڵز دەکات لە پاڵەوانییەتییەکانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی. لەژێر سەرپەرشتی یەکێتیی تۆپی پێی وێڵز کار دەکات. ئەندامی فیفا و یوفایە. بە یەکێک لە ھەڵبژاردە مێژوویەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیھان دادەنرێت لە ساڵی ١٨٧٦ دامەزراوە. لە ٢٦ی مارچی ١٨٧٦ یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سکۆتلاند ئەنجام ا کە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە. ساڵی ١٩٥٨ بۆ یەکەم جار بەشداری جامی جیھانی دەکات. دووجار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کردووە ئەوانیش لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ ،جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ .گارێس بەیل بە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی ئەم ھەڵبژاردەیە دادەنرێت.[1][2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.