![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ad/Yandex_main_office.jpg/640px-Yandex_main_office.jpg&w=640&q=50)
یاندێکس
کۆمپانیای تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ڕووسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
یاندێکس (بە ئینگلیزی: Yandex) (بە ڕووسی: Яндекс) کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیی فرەنەتەوەیی ڕووسییە[1] کە بەرھەم و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، لەوانەش بزوێنەری گەڕانی ئینتەرنێت، لە ساڵی ١٩٩٧ دەستیپێکردووە، ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی وەک زانیاری، بازرگانی ئەلیکترۆنی، گواستنەوە، نەخشە و بەرنامەکانی مۆبایل، و ڕیکلامی ئۆنلاین پێشکەش دەکات.[2][3]
![]() | |
![]() | |
ناوی خۆماڵی | Яндекс |
---|---|
دامەزرێنەران | ئارکادی ڤۆلۆژ - ئارکادی بۆرکۆڤسکی - ئیلیا سێگالۆڤیچ |
بارەگا | مۆسکۆ، ڕووسیا |
بەردەستەs لە | ڕووسیا، کازاخستان، بیلاڕووس، ئۆزبەکستان، ئازەربایجان، گورجستان، ئەرمەنستان، ئیسرائیل، تورکیا، ئیستۆنیا، ئێران |
بەرھەمەکان | لیستی بەرھەم و خزمەتگوزارییەکانی یاندێکس. |
ژمارەی کارمەندان | (٢٠٢٠) ١٠٬٢٢٧ |
وێبگە | ya yandex |
کۆمپانیای یاندێکس لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕووسیا و دەوڵەتە سەربەخۆکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوودا خزمەت بە بینەران دەکات.[4]
تا ساڵی ٢٠١٧، کۆمپانیاکە گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیا بوو لە ڕووسیا[5] و گەورەترین بزوێنەری گەڕان بوو لەسەر ئینتەرنێت بە زمانی ڕووسی، کە پشکی بازاڕی زیاتر لە ٥٨٪ بوو. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨دا دووەم گەورەترین بزوێنەری گەڕان بووە لە تورکیا، بێلاڕوس، چین، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، کۆریای باکوور، قرغیزستان، کازاخستان، ئوکراینا و ئەرمەنستان.[6]
تا ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٠ ئۆفیسی لە سەرانسەری جیھاندا ھەبووە،[7] گەورەترین پشکی بازاڕی ھەیە لە ھەر بزوێنەرێکی گەڕان لە ئەورووپا و ویلایەتە سەربەخۆکان و سێیەم گەورەترین بزوێنەری گەڕانە لە سەرانسەری جیھاندا دوای گووگڵ، بینگ.[8] ڕکابەرە سەرەکییەکانی لە بازاڕی ڕووسیادا بریتین لە گووگڵ و ڤی کەی و ڕامبلێر.
لە شوباتی ٢٠٢٢، بازرگانیکردن بە پشکەکانی یاندێکس لە بۆرسەی نازداک ڕاگیرا و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە.[9]