ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەژێر دەستووری عێراقی ١٥ی تشرینی یەکەم، لەڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم ھەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو بۆ ھەڵبژاردنی ٢٧٥ ئەندام پەرلەمان بۆ نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی عێراق.
زانیاریی خێرا ھاوپەیمانی, دەنگدانی {{{vote_type}}} ...
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥
|
→ ٢٠٠٥ (کانوونی دووەم)
|
١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ |
٢٠١٠ ←
|
|
|
|
|
|
|
ھاوپەیمانی |
ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو |
ھاوپەیمانی کوردستانی |
تەوەفوق |
دەنگدانی {{{vote_type}}} |
٥٬٠٢١٬١٣٧ |
٢٬٦٤٢٬١٧٢ |
١٬٨٤٠٬٢١٦ |
ڕێژەی سەدی |
٤١٫٢٪ |
٢١٫٧٪ |
١٥٫١٪ |
|
|
Colours denote which party won the most votes in every governorate |
|
دایخە
ھەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو لەژێر سیستەمی لیست، کەتیایدا دەنگدەر دەیتوانی حیزب و کاندید ھەڵبژێرێت. ٢٣٠ کورسی بەپێی ژمارەی دەنگدەرە تۆماربووەکان دابەشکرا بەسەر ١٨ پارێزگای عێراق و لەنێویشاندا ٥٩ کورسی بەر شاری بەغداد کەوت.[1] ئەو ٤٥ کورسییەی دەمێنێتەوە بەپێی سیستمی ڕێژەیی دەنگی حیزبەکان و دەنگدانی دەرەوەی عێراق دیاری کرا. ڕێژەی ٢٥٪ کورسییەکان بۆ ژنان دیاریکرا وەک کەمترین ڕێژە.[2] گۆڕانکاری لەسەر یاساکانی ھەڵبژاردن وایکرد کە عەرەبی سونە سەنگیان بەرزترببێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لەھەڵبژاردنی پێشووتر بایکۆتیانکردبوو لەچەند پارێزگایەک.