سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی حکوومەتی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە. ئەو ھەروەھا بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی دەوڵەت و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە. پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەو پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەکەی لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق | |
---|---|
بارەگا | کۆشکی کۆماری، بەغدا، عێراق |
دەستنیشانکەر | سەرۆک کۆمار |
ماوەی پایە | ٤ ساڵ |
خاوەن پایەی دەستپێک | عەبدولڕەحمان گەیلانی |
دامەزراندنی پایە | ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ |
ماڵپەڕ | http://www.pmo.iq https://t.me/pmoiraqichannel |
ڕاسپاردن
بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت.
« ماددەی (٧٦):
یەکەم: لەماوەی ١٥ ڕۆژ لە پاش ھەڵبژاردنی، سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران.
دووەم: سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لەماوەی ٣٠ ڕۆژ لەپاش ڕاسپاردنی، ئەندامانی کابینەکەی دیاریدەکات.
سێیەم: سەرۆک کۆمار پاڵێوراوێکی تر بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەسپێرێت لەماوەی ١٥ ڕۆژدا، کاتێک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەتوانێت لەماوەی دیاریکراوی خاڵی (دووەم) دا کابینەکەی ڕابگەیەنێت.
چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەندامانی کابینەکەی و کارنامەی حکومەتەکەی ڕووبەڕووی پێنەدانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبنەوە، لەکاتێکدا پێدانی متمانە بە ئەندامانی کابینە و کارنامەی حکومەت بە زۆرینەی ڕەھایە.
پێنجەم: سەرۆک کۆمار لەماوەی ١٥ ڕۆژدا پاڵێوراوێکی تر ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، لەکاتی پێنەدانەوەی متمانە بە حکومەت. » دەستووری عێراق
ئەمانەش ببینە
- حکومەتی عێراق.
- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
- سەرۆک کۆماری عێراق.
- ھێزە چەکدارەکانی عێراق.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «رئیس وزراء العراق»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ـی تشزینی یەکەمی ٢٠١٧.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرۆک وەزیرانی عێراق تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.