دەستووری عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستووری کۆماری عێراق (بە عەرەبی: دستور جمهورية العراق) یاسای بنچینەیی عێراقە. یەکەم دەستووری عێراق لە ساڵی ١٩٢٥دا خرایە بواری جێبەجێکردن. دەستووری ئێستا لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٠٥ لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی کاربەڕێکەری عێراقەوە پەسندکرا و لە ڕیفراندۆمێکدا، کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا ئەنجامدرا، دەنگی لەسەر درا.[1][2] لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق (ژمارە ٤٠١٢) بە عەرەبی بڵاوکرایەوە و بەم شێوەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن.[3] وەرگێڕانی فەرمی بۆ بەکارھێنانی دەستوورەکە لە کاروباری نێودەوڵەتیدا ئەنجام درا و دەستوورەکە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی بە ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عێراق و نوسینگەی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی دەستووری.[4][5] لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ژمارەیەک پڕۆژە بۆ دەستکاری دەستوورەکە پێشنیاز کراوە.
زانیاریی خێرا دەستووری عێراق, درووستکردن ...
دەستووری عێراق | |
---|---|
درووستکردن | ھاوینی ٢٠٠٥ |
پێشکەشکردن | ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ |
پەسەندکردن | ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ |
چوونە بواری جێبەجێکردن | ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ |
دایخە