ھیت لێجەر
ئەکتەرێکی ئوستراڵی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیت لێجەر[kurdish-alpha 1] (٤ی نیسانی ١٩٧٩ – ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) نواندکار، وێنەگر و دەرھێنەرێکی مووزیک ڤیدیۆی ئوسترالی بوو. دوای ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرھەمی تەلەڤیزیۆن و فیلمی ئوسترالی لە ١٩٩٠ەکاندا، لێجەر ڕۆیشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٩٨ بۆ باشترکردنی پیشەیی ڕۆڵگێڕانەکەی. کارەکانی بریتین لە ١٩ فیلم، کە پێکدێن لە ١٠ شت دەربارەی تۆ کە ڕقم لێیانە (١٩٩٩)، نیشتیمانپەروەرەکە (٢٠٠٠)، چیرۆکی سوارچاکێک (٢٠٠١)، تۆپەکانی دڕندە (٢٠٠١)، پاشاکانی دۆگتاون (٢٠٠٥)، شاخی برۆکباک (٢٠٠٥)، شیرینی (٢٠٠٦)، سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٨)، و شوێنە خەیاڵییەکەی دکتۆر پارناسس (٢٠٠٩)، دوو فیلمی کۆتایی دوای مردنی بڵاوبوونەتەوە.[1] ئەو بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ موزیک ڤیدیۆش کردووە و و ھیوای بوون بە دەرھێنەری فیلمی ھەبووە.[2]
ھیت لێجەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ھیت ئاندرو لێجەر (١٩٧٩-0٤-0٤) ٤ی نیسانی ١٩٧٩ پێرت، ڕۆژئاوای ئوسترالیا |
مەرگ | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠١-٢٢) (٢٨ ساڵ ژیاوە) |
ھۆکاری مەرگ | توندی ژەھراویبوون لە ڕێی داودارمانەوە |
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی کاراکاتا |
نەتەوە | ئوسترالی |
پیشە | |
چالاکبوون | ١٩٩١–٢٠٠٨ |
یار | میشێڵ ویلیامس (٢٠٠٤–٢٠٠٧) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
واژوو | |
بۆ بەرجەستەکردنی ئێنیس دێل مار لە شاخی برۆکباک، لێجەر خەڵاتی بازنەی ڕەخنەی فیلمی نیویۆرکی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی باشتریبلن ئەکتەری سەرتاسەری لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئوسترالیا؛ ئەو یەکەم ئەکتەر بووە کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت دوای مردنی.[3] ئەو پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی سەرەکی[4] و خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین ئەکتەر.[5] دوای مردنی، خەڵاتی ٢٠٠٧ی ڕۆحی سەربەخۆی ڕۆبێرت ئاڵتمانی لەگەڵ تەواوی کاستەکە، دەرھێنەر، و دەرھێنەری ھەڵبژاردندا دابەشکرد بۆ فیلمی من لەوێ نیم، کە باسی ژیان و گۆرانییەکانی گۆرانیبێژ و نووسەر بۆب دیلان دەکات. لە فیلمەکەدا، لێجەر ئەکتەرێکی خەیاڵی بەرجەستە دەکات بەناوی ڕۆبێرت کڵارک، یەکێک لە شەش کارەکتەرەکان کە ژیان و کەسایەتی دیلان بەرجەستە دەکەن.[6]
لێجەر ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کرد[7][5] بەھۆی زۆر بەکارھێنانی دەرمان بەھەڵە.[8][9][10] چەند مانگێک پێش مردنی، لێجەر نواندنی تەواوکردبوو وەک کارەکتەری جۆکەر لە فیلمی سوارچاکی تاریکی. لە کاتی مردنیدا، سوارچاکی تاریکی لە قۆناغی مۆنتاژکردنیدا بوو، و شوێنە خەیاڵییەکەی دکتۆر پارنەسس لە نیوەی وێنەگرتنیدا بوو، کە ڕۆڵی کۆتایی تێدا ئەگێڕا وەک تۆنی. مردنەکەی کاری کردە سەر بڵاوکردنەوەکانی دوای سوارچاکی تاریکی.[11] ڕۆڵی وەک جۆکەر لە سوارچاکی تاریکی لە تەواوی جیھاندا ناساندنی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، و ھەواداران و ڕەخنەگران ڕۆڵگێڕانەکەیان زۆر بەدڵبوو. لێجەر زۆر خەڵاتی وەرگرتووە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە دوای مردنی بەھۆی نواندنەکەی لە سوارچاکی تاریکی، وەک خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر، خەڵاتێکی باشترین ئەکتەری سەرتاسەری لە خەڵاتەکانی پەیمانگای ئوسترالی ٢٠٠٨، خەڵاتی کۆبوونەوەی ڕەخنەگرانی لۆس ئەنجلس بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ٢٠٠٨، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر - مۆشن پیکچەر،[12] و خەڵاتی بافتای ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر.[4][13]