ئەکتەرێکی ئوستراڵی From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیت لێجەر[ئ] (٤ی نیسانی ١٩٧٩ – ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) نواندکار، وێنەگر و دەرھێنەرێکی مووزیک ڤیدیۆی ئوسترالی بوو. دوای ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرھەمی تەلەڤیزیۆن و فیلمی ئوسترالی لە ١٩٩٠ەکاندا، لێجەر ڕۆیشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٩٨ بۆ باشترکردنی پیشەیی ڕۆڵگێڕانەکەی. کارەکانی بریتین لە ١٩ فیلم، کە پێکدێن لە ١٠ شت دەربارەی تۆ کە ڕقم لێیانە (١٩٩٩)، نیشتیمانپەروەرەکە (٢٠٠٠)، چیرۆکی سوارچاکێک (٢٠٠١)، تۆپەکانی دڕندە (٢٠٠١)، پاشاکانی دۆگتاون (٢٠٠٥)، شاخی برۆکباک (٢٠٠٥)، شیرینی (٢٠٠٦)، سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٨)، و شوێنە خەیاڵییەکەی دکتۆر پارناسس (٢٠٠٩)، دوو فیلمی کۆتایی دوای مردنی بڵاوبوونەتەوە.[١] ئەو بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ موزیک ڤیدیۆش کردووە و و ھیوای بوون بە دەرھێنەری فیلمی ھەبووە.[٢]
ھیت لێجەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ھیت ئاندرو لێجەر ٤ی نیسانی ١٩٧٩ پێرت، ڕۆژئاوای ئوسترالیا |
مەرگ | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ساڵ ژیاوە) | (٢٨
ھۆکاری مەرگ | توندی ژەھراویبوون لە ڕێی داودارمانەوە |
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی کاراکاتا |
نەتەوە | ئوسترالی |
پیشە | |
چالاکبوون | ١٩٩١–٢٠٠٨ |
یار | میشێڵ ویلیامس (٢٠٠٤–٢٠٠٧) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
واژوو | |
بۆ بەرجەستەکردنی ئێنیس دێل مار لە شاخی برۆکباک، لێجەر خەڵاتی بازنەی ڕەخنەی فیلمی نیویۆرکی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی باشتریبلن ئەکتەری سەرتاسەری لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئوسترالیا؛ ئەو یەکەم ئەکتەر بووە کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت دوای مردنی.[٣] ئەو پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی سەرەکی[٤] و خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین ئەکتەر.[٥] دوای مردنی، خەڵاتی ٢٠٠٧ی ڕۆحی سەربەخۆی ڕۆبێرت ئاڵتمانی لەگەڵ تەواوی کاستەکە، دەرھێنەر، و دەرھێنەری ھەڵبژاردندا دابەشکرد بۆ فیلمی من لەوێ نیم، کە باسی ژیان و گۆرانییەکانی گۆرانیبێژ و نووسەر بۆب دیلان دەکات. لە فیلمەکەدا، لێجەر ئەکتەرێکی خەیاڵی بەرجەستە دەکات بەناوی ڕۆبێرت کڵارک، یەکێک لە شەش کارەکتەرەکان کە ژیان و کەسایەتی دیلان بەرجەستە دەکەن.[٦]
لێجەر ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کرد[٧][٥] بەھۆی زۆر بەکارھێنانی دەرمان بەھەڵە.[٨][٩][١٠] چەند مانگێک پێش مردنی، لێجەر نواندنی تەواوکردبوو وەک کارەکتەری جۆکەر لە فیلمی سوارچاکی تاریکی. لە کاتی مردنیدا، سوارچاکی تاریکی لە قۆناغی مۆنتاژکردنیدا بوو، و شوێنە خەیاڵییەکەی دکتۆر پارنەسس لە نیوەی وێنەگرتنیدا بوو، کە ڕۆڵی کۆتایی تێدا ئەگێڕا وەک تۆنی. مردنەکەی کاری کردە سەر بڵاوکردنەوەکانی دوای سوارچاکی تاریکی.[١١] ڕۆڵی وەک جۆکەر لە سوارچاکی تاریکی لە تەواوی جیھاندا ناساندنی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، و ھەواداران و ڕەخنەگران ڕۆڵگێڕانەکەیان زۆر بەدڵبوو. لێجەر زۆر خەڵاتی وەرگرتووە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە دوای مردنی بەھۆی نواندنەکەی لە سوارچاکی تاریکی، وەک خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر، خەڵاتێکی باشترین ئەکتەری سەرتاسەری لە خەڵاتەکانی پەیمانگای ئوسترالی ٢٠٠٨، خەڵاتی کۆبوونەوەی ڕەخنەگرانی لۆس ئەنجلس بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ٢٠٠٨، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر - مۆشن پیکچەر،[١٢] و خەڵاتی بافتای ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر.[٤][١٣]
لێجەر لە پێرت، ڕۆژئاوای ئوسترالیا لەدایکبووە، کوڕی سالی ڕامشاو، مامۆستایەکی فەڕەنسی، و کیم لێجەر، شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ و ئەندازیارێکی ھەڵکۆڵین کە خێزانەکەی خاوەن و دامەزرێنەری داڕێژگەی ئەندازیاری لێجەر بوون.[١٤] بڕوای خێرخوازی سێر فڕانک لێجەر لەدوای باپیرە گەورەیانەوە ناونراوە.[١٤] ئەو بە ڕەچەڵەک ئینگلیزی، ئیرلەندی، و سکۆتلاندییە.[١٥] لەلای دایکییەوە ئەو نەوەی نەوەی نەوەی نەوە گەورەی ئیمانوێل سۆڵۆمۆنە، جولەکەیەکی لەندەنەی تەمەن شانزە ساڵ کە گوازراوەتەوە بۆ ڤان دیمێنز لاند لە ١٨١٨ لەگەڵ براکەی ڤایبێن کە بە دزی تۆمەتبارکراوە لە دورھام ئاسیزس لە ١٨١٧.[١٦] لێجەر قوتابخانەی سەرەتایی ماریس ماونتی تەواوکردووە لە گووسبێری ھیڵ،[١٧] و دواتر قوتابخانەی گیڵدفۆڕدی ڕێزمانی، کە یەکەم ئەزموونی نواندنی ھەبووە، ھەبوونی ڕۆڵی سەرەکی پیتەر پان لە بەرھەمھێنانێکی قوتابخانەکەی لە تەمەنی ١٠ ساڵی.[٥][١٤] دایک و باوکی لێک دوورکەوتنەوە کە ١٠ ساڵان بوو و لێک جیابوونەوە کە ١١ ساڵان بوو.[١٨] خوشکە گەورەکەی لێجەر کەیت، خانمەئەکتەرێک و دواتر ڕۆژنامەنووسێک، کە زۆر لێوەی نزیکبوو، ھانی ئەدا بۆ نواندن لەسەر ستەیج، و خۆشەویستی جێن کێڵی ھانی کۆریوگرافییە سەرکەوتووەکەی داوە، کە بووە «یەکەم بردنەوەی ھەموو-کوڕ» تیمی ٦٠ ئەندامی ڕێزمانی گیڵدفۆڕد لە کێبڕکێی ڕۆکی ئیستدفۆڕد.[١٤][١٩] دوو زڕ خوشکەکەی لێجەر ئاشڵی بێڵ (لەدایکبووی ١٩٩٠)، کچی دایکی لەگەڵ دووەم مێردی و زڕ باوکی ڕۆجەر بێڵ، و ئۆلیڤیا لێجەرن (لەدایکبووی ١٩٩٦)، کچی باوکی لەگەڵ دووەم ژنی ئێما بڕاون.[٢٠]
ساڵ | ناوی فیلم | رۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٩٥ | Clowning Around | گاڵتەجاڕی ھەتیو | ئاماژەپێنەکراو |
١٩٩٧ | Blackrock | تۆپی ئاکلاند | |
Paws | ئۆبیرۆن | ||
١٩٩٨ | The Interview | کارکەری بەنزینخانە | ئاماژەپێنەکراو |
١٩٩٩ | ١٠ شت دەربارەی تۆ کە ڕقم لێیانە | پاتریک ڤیرۆنا | |
Two Hands | جیمی | ||
٢٠٠٠ | The Patriot | گابریێڵ ماڕتن | |
٢٠٠١ | A Knight's Tale | ویڵیام تاتچەر | |
Monster's Ball | سۆنی گرۆتۆسکی | ||
٢٠٠٢ | The Four Feathers | ھاری فاڤیرشام | |
٢٠٠٣ | Ned Kelly | نێد کێڵی | |
The Order | ئەلێکس بێرنیەر | ||
٢٠٠٥ | Lords of Dogtown | سکیپ ئینگبلۆم | |
The Brothers Grimm | جەیکەب گریم | ||
Brokeback Mountain | ئێنس دێل مار | ||
Casanova | گیاکۆمۆ کاسانۆڤا | ||
٢٠٠٦ | Candy | دان کارتەر | |
٢٠٠٧ | I'm Not There | ڕۆبی کلارک / بۆب دیلان | |
٢٠٠٨ | سوارچاکی تاریکی | جۆکەر | دەرچوون دوای مردنی |
٢٠٠٩ | The Imaginarium of Doctor Parnassus | تۆنی شێپارد | دەرچوون دوای مردنی (کۆتا فیلم) |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٩٣ | Ship to Shore | پاسکیل سوار | ٣ ئەڵقە |
١٩٩٦ | Sweat | سنۆوی باوڵز | ٢٦ ئەڵقە |
١٩٩٧ | Home and Away | سکۆت ئیروین | ٩ ئەڵقە |
Roar | کۆنۆر | ١٣ ئەڵقە |
ساڵ | ناو | گۆرانیبێژ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠٠٦ | "Cause an Effect" | ن'فا | دەرھێنیشە |
"Seduction is Evil (She's Hot)" | |||
"Morning Yearning" | بێن ھاڕپەر | ||
٢٠٠٧ | "Black Eyed Dog" | نیک درەیک | دەرھێنەریشە خۆشی تێیدا دەردەکەوێت[٢١] |
٢٠٠٩ | "Quicksand" | گرەیس وودڕوف | دەرھێنەریشە |
"King Rat" | مۆدێست ماوس | ڤیدیۆی ئەنیمەیت کراو؛ وەک خۆی دانراوە[٢٢] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.