گارڤیزم
From Wikipedia, the free encyclopedia
گارڤیزم لایەنێکی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکانە کە ئاماژەیە بۆ سیاسەتە ئابووری و ڕەگەزی و سیاسییەکانی مارکوس گارڤەی دامەزرێنەری UNIA-ACL.[1][2] ئایدۆلۆژیای گارڤیزم سەنتەری یەکگرتن و بەھێزکردنی پیاو و ژن و منداڵانی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە لەژێر ئاڵای نەتەوەی یەکگرتوویی ئەفریقی و گەڕاندنەوەی نەوەی ئەفریقییە کۆیلەکراوەکان و قازانجەکانی بۆ کیشوەری ئەفریقا.[3][4][5]
گارڤەی ئەم بیرۆکەیەی لە وەڵامی پەراوێزخستن و ھەڵاواردنی ئەمریکییە ئەفریقییەکان لە ئەمریکا و کاریبی دامەزراند بەو ھیوایەی ئیلھامبەخش بێت بۆ ئەمریکییە ڕەشپێستەکان بۆ دامەزراندنی ژێرخانی چالاکانە و دامەزراوەکان و ئابوورییە ناوخۆیییەکان نەک چاوەڕوانی ئەو چاکسازیانە بن کە حوکومەتەکان دەیکەن بە تایبەت حوکومەتی ئەمریکا. جووڵانەوەکە کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە ھاندان و داڕشتنی سیاسەتی ڕەشپێستەکان لە کاری بی و لە بەشێکی ئەفریقا.[6]
گارڤەی بەرپەرچ درایەوە لەلایەن دامەزراوەی ئەفریقایی‒ئەمریکی لە ئەمریکا. ئەمەش وای لە وەزارەتی داد کرد لێکۆڵینەوە لەسەر گارڤەی بکەن، و لێکۆڵینەوەکە ئەوەی سەلماند کە گارڤەی ساختەکاری کردوە، ئەمەش بووە ھۆی دەستگیرکردنی گارڤەی بە تۆمەتی ساختەکاری لە پۆستەکاندا لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٢؛ و بووە ھۆی داڕمانی پڕۆژەکانی. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٧ سەرۆک کالڤین کولیج سزاکەی گارڤەی گۆڕی و ئازاد کرا.[7]