From Wikipedia, the free encyclopedia
مارکوس مۆسیا گارڤەی جونیۆر (١٧ی ئابی ١٨٨٧ – ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٠) چالاکوانێکی سیاسیی جامایکییە، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی جیھانی گشتگیریی ڕەشپێستەکان و کۆمەڵەی کۆمەڵگە ئەفریقایییەکانە (کە بە شێوەیەکی گشتی بە UNIA ناسراوە)، کە لە ڕێگەیەوە خۆی وەک سەرۆکی ئەفریقییەکان ڕاگەیاند. لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە، ناسیۆنالیستێکی ڕەشپێست و پان ئەفریقایست بوو، و بیرۆکەکانی بە گارڤیزم ناسراون.
مارکوس گارڤەی | |
---|---|
لەدایکبوون | مارکوس مۆسیا گارڤەی ١٧ی ئابی ١٨٨٧ |
مەرگ | ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٠ ساڵ ژیاوە) لەندەن، ئینگلتەرا | (٥٢
خوێندنگە | بیربەک، زانکۆی لەندەن |
پیشە | بڵاوکەرەوە، ڕۆژنامەوان |
ناسراوە بە | چالاکوان، ناسیۆنالیستی ڕەشپێست، پان ئەفریقایست |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ھەندێک لە کۆمەڵگەی ڕەوەندی ئەفریقییەکان وەک سەرۆکێکی سیاسیی خۆ نمایشکەر سەیریان دەکرد و زۆر ڕەخنەیان لە ھاوکارییەکانی لەگەڵ باڵادەستە سپی پێستەکان و قسە توندوتیژەکانی لە دژی ڕەگەزە تێکەڵەکان و جوولەکەکان دەگرت. ھەروەھا ستایشیش دەکرا بەھۆی ھاندانی ھەستکردن بە شانازی و بەھای خۆیەتی لەنێو ئەفریقییەکان و ڕەوەندی ئەفریقیدا، لەنێو ھەژاری و جیاکاری و کۆلۆنیالیزمدا، لە جامایکاش وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی سەیر دەکرێت. بیرۆکەکانی کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بزووتنەوە و جووڵانەوەکانی تر ھەبووە.
مارکوس مۆسیا گارڤەی لە ١٧ی ئابی ١٨٨٧ لە شاری کەنداوی سانت ئان لەدایکبووە کە ئەوکات شارۆچکەیەک بووە لەژێر داگیراریی بەریتانیا لە جامایکا.[1] لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی کۆلۆنیالیزمی جامایکادا کە پلەبەندییەکی کۆمەڵایەتی ڕەنگاوڕەنگی ھەبوو، گارڤەی بەھۆی ڕەشپێستییەوە لە نزمترینی پلەکە دادەنرا، کە بە ڕەچەڵەکی ئەفریقی دادەنرا.[2] بەڵام دواتر لێکۆڵینەوە بۆماوەیییەکان دەریان خست کە باوباپیرانی لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا سەرچاوە دەگرن.[3] باپیرە گەورەی گارڤەی لە لای باوکییەوە پێش ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە جامایکا لەدایک بووبوو. سەرناوی بنەماڵەکەی کە بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی بوون، لە کۆیلەدارەکانی پێشووی بنەماڵەکەیەوە بۆی ماوەتەوە.[4]
باوکی گارڤەی، مالچوس گارڤەی، بەردساز بووە؛ دایکی بە ناوی سارا ڕیچاردز، خزمەتکاری ماڵان و جووتیارانی کۆڵبەر بوو.[4] مالچوس پێشتر دوو خێزانی دیکەی ھەبووە. سارا چوار منداڵی دیکەی ھەبوو، کە مارکوس بچووکترینیانە، ھەرچەندە دوو منداڵیان لە تەمەنی کۆرپەیدا گیانیان لەدەستداوە.[4] بنەماڵەی مالچوس بەھۆی پیشەکەیەوە لە زۆرێک لە دراوسێ جووتیارەکانیان دەوڵەمەندتر بوون؛ ھەرچەندە مالچوس لە سامانەکەیدا زیادەڕۆیی دەکرد، بەھۆیەوە زۆربەی ئەو زەویانەی لەدەستدا کە خاوەندارێتییان دەکرد بۆ ئەوەی پارەکانی دابین بکات.[5] مالچوس کۆمەڵە کتێبێکی ھەبوو و کەسێکی خۆپەروەردە بووە؛ ھەروەھا وەک کەسێکی ئاسایی ناوبەناو لە کڵێساکاندا خزمەتی کردوە. مالچوس باوک و مێردێکی نا لێبوردە و سزادەر بووە؛ ھەرگیز پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کوڕەکەیدا نەبووە.[6]
تا تەمەنی ١٤ ساڵی، گارڤەی لە قوتابخانەیەکی کڵێسای ناوچەکەی خۆی خوێندوویەتی؛ ھەرچەند پێی وابوو خوێندن بۆ خێزانەکەی بە شتێکی گرنگ نییە.[4] کاتێک پشووی قوتابخانە دەبوو، گارڤەی لە کێڵگەی کرێچییەکەی مامی دایکیدا کاری دەکرد.[4] ھەندێک لە ھاوڕێکانی سپی پێست بوون، ھەرچەندە گارڤەی بۆی دەرکەوت کە لەگەڵ گەورەبوونیان خۆیان لێ دوور دەخەنەوە، ئەوەش بەھۆی ڕەنگی پێستییەوە؛[7] لە چاوپێکەوتنێکدا گارڤەی بیرەوەرییەکی خۆی لە کاتی منداڵیدا لەگەڵ کچێکی سپی پێستی ھاوڕێی گێڕایەوە و بەم شێوەیە پێناسەی کرد:[8]
لە ساڵی ١٩٠٥ ڕووی لە کینگستۆن کرد و لەوێ لە گوندی سمیس کە گەڕەکێکی چینی کرێکارەکان بوو، نیشتەجێ بوو.[4] لە شارەکەدا، لەگەڵ بەشی چاپی کۆمپانیای بەرھەمھێنان، P.A. Benjamin دەستی بە کارکردن کرد. بەھۆی کارەکانییەوە لە کۆمپانیاکە بە خێرایی پلەی بەرزبووەوە، بووە یەکەم سەرپەرشتیاری ئەفرۆ-جامایکی لە کۆمپانیاکە. خوشک و دایکی گارڤەی کە تا ئەو کاتە لە باوکی دوور کەوتبوونەوە، ڕوویان لە شارەکە کرد بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بژین.[4] لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٠٧دا، لە کینگستۆن بوومەلەرزەیەک ڕوویدا کە بەشێکی زۆری شارەکەی کاول کرد، ئەمەش وای کرد ئەو و دایکی و خوشکەکەی چەند مانگێک لە شوێنە گشتییەکاندا بخەون.[4] لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٠٨ دایکی کۆچی دوایی کرد.[4] کاتێکیش لە کینگستۆن بوو، گارڤەی ئایینی کاسۆلیکی گۆڕی.[4]
گارڤەی بوو بە ئەندامی یەکێتی کرێکاران،[9] و جێگری سەرۆکی بەشی نووسەرانی یەکێتی چاپکەران و ڕۆڵێکی سەرەکی لە مانگرتنەکانی کرێکاران ھەبوو لە تشرینی دووەمی ١٩٠٨. مانگرتنەکە پاش چەند ھەفتەیەک شکێنرا، و گارڤەی لە کارەکەی دەرکرا. لەو کاتەوە بە دروستکەری کێشە ناسرا، گارڤەی نەیتوانی کار لە کەرتی تایبەتدا بدۆزێتەوە. کارێکی کاتی لەگەڵ چاپکەرێکی حکومی دۆزییەوە.[4] دەرئەنجامی ئەم ئەزموونانە، گارڤەی زیاتر تووڕە و خەمبار بوو لە نایەکسانییەکانی کۆمەڵگای جامایکا.
سەختی ئابووری لە جامایکا بووە ھۆی پەرەسەندنی کۆچکردن لە دوورگەکە بۆ وڵاتی دیکە.[4] لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩١٠، گارڤەی گەشتێکی کرد بۆ کۆستاریکا، لەوێ لە کێڵگەیەکی گەورەی مۆز لە پارێزگای لیمۆن لەژێر خاوەندارییەتی UFC دەستی بە کارکردن کرد.[10] دوای ماوەیەکی کەم لە ھاتنی، ناوچەکە تووشی مانگرتن و نائارامی بوو لە دژایەتیکردنی ھەوڵەکانی UFC بۆ کەمکردنەوەی کرێی کرێکارەکانی.[4] لە بەھاری ساڵی ١٩١١ ڕۆژنامەیەکی بە دوو زمان بە ناوی La Nación دامەزراند کە ڕەخنەی لە کردەوەکانی UFC گرت و زۆرێک لە چینە باڵادەستەکانی کۆمەڵگەی کۆستاریکای لە کۆمپانیاکە ناڕەحەت کرد.
پاشان گارڤەی بە ئەمریکای ناوەڕاستدا گەشتێکی کرد، کاری ئاسایی ئەنجامدەدا، و بە ھۆندووراس، ئێکوادۆر، کۆلۆمبیا و ڤێنیزوێلا گەڕانی دەکرد. پاشان بڕیاریدا گەشت بکات بۆ لەندەن کە ناوەندی کارگێڕی و پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانییە، بەو ھیوایەی خوێندنی نافەرمی خۆی بەرەوپێش ببات. لە بەھاری ساڵی ١٩١٢ بە کەشتی بەرەو ئینگلتەرا ڕۆیشت. ھەروەھا سەردانی گۆشەی وتاردەرانی کرد لە ھاید پارک و لەوێ دەستی کرد بە وتاردان.[11] لەو کاتەدا تەنھا چەند ھەزار کەسێکی ڕەشپێست لە لەندەن ھەبوون و وەک کەسانی نامۆ سەیر دەکران؛ کە زۆربەیان وەک کرێکار کاریان دەکرد.[4] گارڤەی سەرەتا بە زەحمەت لە بەندەرەکانی شارەکەدا کاری پچڕ پچڕی بەدەست دەھێنا.
بۆ بیری ڕۆشنبیران (مەبەستی لە کۆمەڵەی ڕەشپێستەکانیشە) خەڵکانێکی زۆر سووکایەتیان پێدەکرێت، بڕۆ ناو بەشەکانی وڵاتی جامایکا و لەوێ دەبینیت خراپەکاری بە خراپترین جۆری، بێ ڕەوشتی، و ھەموو جۆرە شتێکی پیس بەکار دەھێندرێت، کینگستۆن و دەوروبەری ئەوەندە پڕن لە ناڕەوایی و قسەی ناشرین بە گەلەکەمان کە ئێمەی چینی ڕۆشنبیر ھەست بە شەرمێکی ئەرێنی دەکەین؛ بۆیە ئەم کۆمەڵگایە (UNIA) ئەرکی خۆی داناوە کە بچێتە ناو خەڵکەوە و بەرزیان بکاتەوە بۆ ئاستی پەسەندکراویی شارستانی.
— گارڤەی، لە وتارێکی ھۆڵی کۆلێژی "دەیلی کرۆنیکڵ" لە ساڵی ١٩١٥ [12]
گارڤەی لە تەممووزی ساڵی ١٩١٤ گەیشتەوە جامایکا لەوێدا بینی کە وتارەکەی لە ڕۆژنامەی The Gleaner بڵاوکراوەتەوە.[4] دەستی کرد بە بەدەستھێنانی پارە بە فرۆشتنی کارتی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کە لە بەریتانیا ھاوردەی کردبوو، دواتر کارەکەی دەگۆڕێت بۆ فرۆشتنی بەردی گۆڕ.[4]
لە تەممووزی ساڵی ١٩١٤، گارڤەی کۆمەڵەی گشتگیری باشترکردنی ڕەشپێستەکان و کۆمەڵەی کۆمەڵگە ئەفریقییەکانی دامەزراند، کە بە شێوەیەکی باو بە UNIA کورتکراوەتەوە. بە دانانی دروشمی «یەک ئامانج. یەک خودا. یەک چارەنووس»، و پابەندبوونی خۆی بە دامەزراندنی برایەتییەک لە نێوان ڕەگەزی ڕەشپێستەکاندا، بۆ پێشخستنی ڕۆحی شانازی ڕەگەزی، بۆ یارمەتیدانی کەوتووەکان و شارستانیکردنی ھۆزە دواکەوتووەکانی ئەفریقا.[4] سەرەتا ئەندامی کەمی ھەبوو.[4] زۆرێک لە خەڵکی جامایکا ڕەخنەیان لە بەکارھێنانی دیار و بەرچاوی گرووپەکە گرت بۆ زاراوەی «ڕەشپێست»، زاراوەیەک کە زۆرجار وەک سووکایەتییەک بەکاردەھێنرا:[4] بەڵام گارڤەی، ئەم زاراوەیەی لە باوەش گرت بە ئاماژەدان بە خەڵکی ڕەشپێست بە ڕەچەڵەک ئەفریقی.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.