کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان (بە ئازەربایجانی: Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti؛ بە ڕووسی: Азербайджанская Социалистическая Советская Республика) کە بە ئازەربایجانی سۆڤیەت ناسراوە، یەکێک بووە لە کۆمارە پێکھێنەرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢ و ١٩٩١، لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠ دامەزراوە، دوو ساڵی یەکەمی ئازەربایجانی سۆڤیەتی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بوو، تا پێکھێنانی کۆماری سۆڤیەتی ترانسقەوقاز بە یەکگرتنی لەگەڵ کۆمارەکانی کۆماری سۆڤیەتی ئەرمینیا و کۆماری سۆڤیەتی جۆرجیا.
کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان Azərbajcan Sosjalist Зyra Cumhyrijjəti Азербайджанская(زمانی ئازەری) Социалистическая Советская Республика(ڕووسی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: "کرێکارانی جیھان، یەک بگرن" | ||||||
سروود: سروودی نیشتیمانیی ئازەربایجانی سۆڤیەت | ||||||
شوێنی ئازەربایجانی سۆڤیەت (سوور) لە یەکێتیی سۆڤیەتدا
|
||||||
پایتەخت و | باکوو | |||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی ئازەربایجانی، ڕووسی | |||||
زمانەکانی تر | زمانی ئەرمەنی، زمانی تاڵشی، لەزگی، تات | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ئازەر، ئەرمەن، کورد | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٧٫٠٣٧٫٨٦٧ |
لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢دا، ترانسقەوقاز بوو بە بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەتی نوێ پێکھاتوو. دەستووری ئازەربایجانی سۆڤیەت لەلایەن نۆیەمین کۆنگرەی سەرتاسەری ئازەربایجانی سۆڤیەت لە ١٤ی ئازاری ١٩٣٧ پەسەندکرا. لە ٥ی شوباتی ١٩٩١، ئازەربایجان ناوی گۆڕدرا بۆ کۆماری ئازەربایجان[1] بەپێی بڕیاری ژمارە ١٦‒١٢ی سۆڤیەتی باڵا، بڕیارەکە پەسەند کرا. دەستووری یەکێتی سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٥دا بوونی نەما، لەگەڵ پەسەندکردنی دەستووری نوێی ئازەربایجان.[2][3]