![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/bb/Map_of_the_Azerbaijan_Democratic_Republic.png/640px-Map_of_the_Azerbaijan_Democratic_Republic.png&w=640&q=50)
کۆماری دیموکراتیی ئازەربایجان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان (بە زمانی ئازەربایجانی: Azərbaycan Demokratik Cümhuriyyəti یان Azərbaycan Demokratik Respublikası)یەکەم کۆماری دیموکراتی عەلمانی بوو لە جیھانی تورک و موسڵماناندا.[1] کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ئازەربایجان لە تفلیس لە ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ دوای ڕووخانی کۆماری فیدراڵی دیموکراتی ترانسقەفقاز دامەزرا و لە ٢٨ی نیسانی ١٩٢٠دا بوونی نەما.[2] سنوورە دامەزراوەکانی لە باکوورەوە لەگەڵ ڕووسیا و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ کۆماری دیموکراتی جۆرجیا و لە ڕۆژاوا لەگەڵ کۆماری ئەرمەنستان و لە باشوورەوە لەگەڵ ئێران بوو. ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣ ملیۆن کەس بووە.[3] گەنجە پایتەختی کاتی کۆمار بوو بەو پێیەی باکوو لەژێر کۆنترۆڵی بەلشەفییەکان بوو. ناوی «ئازەربایجان» کە حیزبی پێشەنگی موساوات وەری گرت، بە ھۆکاری سیاسی[4][5]، پێش دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩١٨، تەنیا بۆ ناسینەوەی ناوچەی تەنیشت باکووری ڕۆژاوای ئێرانی ھاوچەرخ بەکاردەھێنرا.[6][7][8]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/bb/Map_of_the_Azerbaijan_Democratic_Republic.png/640px-Map_of_the_Azerbaijan_Democratic_Republic.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/78/Flag_of_Azerbaijan_1918.svg/640px-Flag_of_Azerbaijan_1918.svg.png)