کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سورانی (بە سوریانی: ܥܕܬܐ ܣܘܪܝܝܬܐ ܐܪܬܘܕܟܣܝܬܐ عیتو سوریەیتو تریصث شوبحو) کڵێسایەکی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی ئەنتاکیایە، دەکەوێتە کاتدراڵی سانت جۆرج لە باب تۆما لە دیمەشق.[1]
کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی | |
---|---|
ئایین | مەسیحییەت (فەلە) و کڵێساکانی ئۆرسۆدکسی ڕۆژھەڵات |
سەرکردە | ئیگناتیۆس ئەفریمی دووەم |
شوێنی دەرکەوتن | باکووری سووریا |
درێژبوونەوە | ڕۆژھەڵاتی ناوین و ھیندستان و تەواوی جیھان |
ژمارەی بڕوادارانی | ٥٫٦٠٠٫٠٠٠ |
شوێنە پیرۆزەکان | دێرەکانی
|
بڕواگەلی ئایینی | ئایینە ئیبراھیمییەکان |
بنکەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە و ئەندامەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی جیھانن بە تایبەت لە ھیندستان بڵاوبوونەتەوە. بە کڵێسایەکی سەربەخۆ دادەنرێت کە بە یەکێتی باوەڕ و نھێنی و نەریتی کڵێساوە بەستراوەتەوە بە باقی کڵێساکانی ئۆرتۆدۆکسەوە. دەسەڵاتی پاتریاکی ئەنتیۆکین درێژ دەبێتەوە بۆ سووریا، لوبنان، عێراق، کووەیت، تورکیا، ھیندستان، ئێران، عەرەبستان، ئەورووپا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست، ئوسترالیا و نیوزلەندا.[2]
ئەم کڵێسایە بە ناوی دیکەی وەک مۆنۆفیزیت و جاکۆبی لە پێوەندی لەگەڵ یاقوب بەرادعی بانگ دەکرێت، بەڵام کڵێسای سوریانی ئەمڕۆ ئەو ناوانە ڕەتدەکاتەوە. زمانی فەرمی کڵێساکە سوریانییە و لە دەستنووسە ئاینییەکانیدا ڕێنووسی سوریانی بەکارھاتووە. ئەم کەنیسەیە باوەڕی خۆی لەگەڵ کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی قبتی و کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ئەرمەنستان و کەنیسەی ئەسیوپیا و کەنیسەی ئێریتریادا ھاوبەشە. ڕەگ و ڕیشەی ئەم کەنیسەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی ئایینی مەسیحی و کڵێساکە خۆی بە یەکێک لە کۆنترین کڵێساکان دەزانێت، بۆ یەکەمجار ناوێک یان زاراوەیەکی مەسیحی بۆ شاگردەکانی مەسیح لەم کەنیسەیە لە ئەنتاکیای سووریا بەکارھاتووە.[3]
دوای ئەنجومەنی چالسیدۆن (٤٥١ز) ناکۆکییەک لەسەر پێناسەی کەنیسە بۆ "سروشتی مەسیح" ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا گروپێک لە ژێر ناوی "ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات" لە دەسەڵاتی کەنیسەکان جیابووەوە. ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات چەندین کەنیسەی تایبەتی بەنەریتی نوێژ و نزا ە کڵێسادا لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سوریانی ئەنتاکیا. وە دیسانەوە لە مێژووی کەنیسەکاندا، بەھۆی ھۆکار و پێشکەوتنە سیاسییەکان کە لە ئەنجامی دابەشبوونی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بەسەر ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوادا ھاتبوون، لێکترازانی گەورە بەسەر کەنیسەی ڕۆژھەڵات و کەنیسەی ڕۆژئاوادا دابەشکرا، ڕۆژئاوا لە ڕۆما چڕ بووەوە و دواتر لەگەڵ سەرھەڵدانی بزووتنەوەی پرۆتێستانتدا دابەشبوون ڕوویدا.[4] لە کاتێکدا کەنیسەی ڕۆژھەڵات لە دەوری ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و پایتەختەکەی قوستەنتینیە دەسوڕایەوە، ئەمڕۆ کەنیسەی ڕۆژھەڵات بەسەر چەندین کڵێسادا دابەش بووە، لەوانە:
- ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی (خاوەن زاراوەی یەک سروشت) وەک کەنیسەی قبتی، کەنیسەی ئەنتیکە (کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سوریانی)، کەنیسەی ئەرمەنی و کەنیسەی ئەسیوپیا.
- ئۆرتۆدۆکسەکانی ڕۆژھەڵات وەک کەنیسەی یۆنان و قوبرس و کەنیسەی ڕووسیا و زۆربەی کەنیسەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات و کەنیسەی سینا و چەندانی تر.
- کڵێسای ڕۆژھەڵات (بەھەمان شێوە پێیان دەگوترا نێستۆریزم) و خاوەنی زاراوەی سروشتی جیاوازی مەسیحن، دواتر بە کەنیسەی ئاشوری ڕۆژھەڵات یان سریانی ڕۆژھەڵات ناسرا کە کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان و ئەوانی دیکە لێی جیابوونەوە و ئەمڕۆ دابەشکراوە بەسەر کەنیسەی ئاشوری ڕۆژھەڵات و کەنیسەی کۆنی ڕۆژھەڵات.[5]
لە ئەنجامی ئەو ئاژاوە و ڕووداوە توندوتیژانەی کە لەو قۆناغە مێژووییەدا ڕوویان دا، پاتریاکەکانی کەنیسەکە لە ساڵی ٥١٨ی زایینیدا ناچار بوون ناوەندەکەیان لە ئەنتاکیا بەجێبھێڵن و ڕوو لە دێر ئەلزەعفەران لە باکووری سووریا کە دەکەوێتە شاری مێردین لە تورکیا. لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا کڵێساکە رووی لە شاری حومس لە سووریا کرد و دواجاریش لە ساڵی ١٩٥٧ رووی لە دیمەشق کرد کە بارەگای ھەمیشەیی ئەو کڵێسایە. لقێکی ئۆرتۆدۆکسی سوریانی لە ناوەڕاستی سەدەی ١٧دا، بوون بە کاسۆلیکەکانی سوریانی، کە پەیڕەوی لە عەقیدەی ئایینی کاسۆلیکی دەکرد. بەم پێیە دەستەواژەی کڵێسای سوریانی ئەمڕۆ، بە پێی زمانی سوریانی، حەوت کەنیسە دەگرێتەوە، کە بریتین لە: کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سوریانی ئەنتاکیا، کڵێسای ئاشووری و کلدانی ڕۆژھەڵات، کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ئەنتاکیا، کڵێسای مارۆنی، کڵێسای کاسۆلیکی یۆنانی مەلیکەین و کڵێسای کاسۆلیکی سوریانی.[6]