کاروون
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاروون ناوی ڕووبارێکە کە دەکەوێتە شاری ئەهواز لە ئێران. بە یەکێک لەو ڕووبارانە دەناسرێت کە لە ڕۆخەکانیدا چەندین شارستانیەتی مێژوویی بنیاتنراوە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە چیاکانی زاگرۆس. پاشان دەچێتە نێو شەتەلعەرەب لە دواییدا دەگات بە کەنداوی عەرەبی. درێژیی ڕووباری کاروون نزیکەی ٩٥٠ کیلۆمەتر دەبێت.[1]