سەرۆک کۆماری تورکیا From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان (بە تورکی: Recep Tayyip Erdoğan) سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو و، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیای گرتووە و، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان Recep Tayyip Erdoğan | |
---|---|
ئەردۆغان لە ٢٠٢٤ | |
١٢ەمین سەرۆک کۆماری تورکیا | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ | |
سەرۆک وەزیران | ئەحمەد داودئۆغڵو بینالی یڵدرم |
جێگری سەرۆک | فوئاد ئۆکتای |
پێشینە | عەبدوڵڵا گوڵ |
سەرۆکوەزیرانی تورکیا | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی ئازاری ٢٠٠٣ – ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئەحمەد نەجدەت سەزەر عەبدوڵڵا گوڵ |
جێگر | کابینەی یەکەم (٢٠٠٣–٢٠٠٧)
کابینەی دووەم (٢٠٠٧–٢٠١١)
کابینەی سێیەم (٢٠١١–٢٠١٤)
|
پێشینە | عەبدوڵڵا گوڵ |
پاشینە | ئەحمەد داودئۆغڵو |
سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ | |
پێشینە | بینالی یڵدرم |
لە پۆستدا بووە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ – ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ | |
پێشینە | پۆستی تازە |
پاشینە | ئەحمەد داودئۆغڵو |
شارەوانی ئەستەمبوڵ | |
لە پۆستدا بووە ٢٧ی ئازاری ١٩٩٤ – ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ | |
پێشینە | نورەددین سوزەن |
پاشینە | عەلی موفیت گورتونا |
داڕێژە:GNAT MP | |
لە پۆستدا بووە ٩ی ئازاری ٢٠٠٣ – ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ | |
ناوچەی بەربژێری |
|
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | گەڕەکی قاسم پاشا، ئەستەمبوڵ, تورکیا | ٢٦ی شوباتی ١٩٥٤
پارتی سیاسی | پارتی داد و گەشەپێدان (٢٠٠١–٢٠١٤; ٢٠١٧–ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) | ئامینە ئەردۆغان (ھاوسەرگیری ١٩٧٨) |
منداڵ(ەکان) |
|
نیشتەجێ | کۆشکی کۆماری، ئەنقەرە |
خوێندن لە | زانکۆی مەڕمەڕە، کۆلێژی ئابووری |
واژوو | |
ماڵپەڕ | Government website |
ئەردۆغان لە ٢٦ی شوباتی ١٩٥٤ لە ئەستەنبوڵ لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی لەدایکبووە. منداڵی لە ڕیزە لەسەر دەریای ڕەش بەسەر بردووە، پاشان لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ ئەستەنبوڵ گەڕاوەتەوە. لە خێزانێکی ھەژاردا پەروەردە بووە. لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب)ی ئایینی خوێندویەتی و، پاشان کۆلێژی ئابووری و کاری لە زانکۆی مەڕمەڕە خوێندووە.
ئەردۆگان چووە ناو پارتی ڕزگاری نیشتمانییەوە بە سەرکردایەتی نەجمەدین ئەڕبەکان لە کۆتایی حەفتاکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەو کودەتا سەربازییەی لە ساڵی ١٩٨٠دا ڕووی دا، ھەموو پارتەکان ھەڵوەشانەوە، ولە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی پارتەکان گەڕایەوە تورکیا و چالاکییەکانی ئەردۆگان گەڕایەوە لە ڕێگەی پارتی ڕەفا، بە تایبەت لە شاری ئەستەنبوڵ، و لە ساڵی ١٩٩٤ پارتی ڕەفا ئەردۆگانی پاڵاوت بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵ، و توانی ئەو ھەڵبژارنە بباتەوە و ھەروەک پارتی ڕەفا ژمارەیەکی زۆر کورسییەکانی ئەو ھەڵبژاردنەی بەدەست ھێنا.
ساڵی ١٩٩٨ ئەردۆگان تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھانی ڕکەبەری ئایینی دەدات کە ئەمەش بووە ھۆی بەندکردنی و قەدەغەی ئیشکردنی لە کاروباری حووکمەتدا لەوانەش ڕێگرتن لێی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەمەش بەھۆی بەکارھێنانی پارچە شیعرێکی تورکی ئایینی لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە بەردەم جەماوەردا.
بەڵام ئەم بابەتە نەبوو بە ڕێگر لەبەردەم بەردەوام بوونی ئەردۆگان لە ڕێگە سیاسییەکەیدا بەڵکو ئەو کێشەیە ئاگاداری کردەوە کە بەردەوام بوون لەسەر ئەمە کە لەوەئەچێت بێ بەشی بکات لە ڕێگەی سیایی وەک بەسەر مامۆستاکەی (نەجمەدین ئەڕبەکان) دا ھات، لەبەر ئەوە فرسەتی ڕاگرتنی حزبی فەزیڵەی قۆستەوە تا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی ئەو پارتە لەوانە عەبدوڵڵا گوڵ جیاببنەوە و پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠١دا، لە سەرەتاوە ئەردۆگان ئەیەوێت ئەو لێکچوونە لە خۆیان دوور بخاتەوە کە پەیوەندیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئەربەکان و ڕێڕەوە ئیسلامییەکەی کە بوو بووە ھۆی توڕەکردنی دام ودەزگا عیلمانییەکان چەن جارێک، ڕای گەیاند پارتی داد و گەشەپێدان ڕژێمی کۆماری دەپارێزێت و دژایەتی ھێزە سەربازییە تورکییەکان ناکات، و وتی؛ سیاسەتێکی ڕوون و چالاک پەیڕەو دەکەین لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی ئەتاتورک کێشاویەتی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و شارستانی لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامییەکان کە لە %٩٩ دانیشتووانی تورکیا باوەڕیان پێیەتی.
پارتی داد وگەشە پێدانی لە ھەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٢دا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھینا و بەمەش ٣٦٣ نوێنەری پەرلەمانی ھەبوو، ئەردۆگان نەیتوانی سەۆرکایەتی حوکمەتەکەی بکات بەھۆی بەدواداچوونی بەندییەکەی و عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆکایەتییەکەی گرت دەست، لە ئازاری ٢٠٠٣وە ئەردۆگان سەرۆکایەتییەکەی گرتە دەست دوای کەوتنی حوکمەکەی لەسەری بوو.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی حوکمەتی گرتە دەست ئیشی کرد لەسەر ئاسایش و جێگیر بوونی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە تورکیا، و ناوە کوردییەکانی گەڕاندەوە بۆ شار و گوندە کوردییەکان دوای ئەوەی ئەوە پێشتر ڕاگیرابوو، و بە فەڕمی ڕێگەی بە خوتبەدان دا بە زمانی کوردی، و لەگەڵ ئەرمەندا ڕێکەوت دوای ئەو دوژمنایەتییە مێژوویەی لە نێوانیاندا ھەبوو، بە ھەمان شێوە لەگەڵ یۆنان، و پردی کردەوە لەنێوان تورکیا و ئازەربایجان و وڵاتەکانی تری یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، و ھاریکاری دەست پێکرد لەگەڵ عێراق و سووریا و سنووری کردەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و فیزەی ھەڵگرت لە نێوانیان.
ھەڵوێستی ئەردۆگان ھەڵوێستێکی توند بوو لە دژی پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە و کوشتنی خەڵکی ئاسایی لە کاتی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ھەستا بە باسکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، و ھەڵوێستەکەی ئاشکرا بوو کە بووە ھۆی بێزارکردنی ئیسرائیل و ڕەخنەی لە تورکیا گرت، و ئەردۆگان وتی؛ (من ھاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی غەززە).
لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەردۆگان کۆنگرەی دافۆسی بە جێھێشت لەسەر ئەوەی کاتی تەواوی نەدرایە بۆ ئەوەی وەڵامی شەیمۆن پێرێزی سەرۆکی ئیسرائیل باتەوە لەسەر شەڕی غەززە، ھەزران کەس لەو شەوەدا وەستان بۆ پێشوازی کردنی ئەردۆگان چەند سەعاتێک دوای ئەوەی کۆنگرەی دافۆسی بە جێ ھێشت و ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان ھەڵگرتبوو، و ئەم دروشمانەیان بەرز کردبۆوە، (سڵاو بۆ گەڕانەوەی سەرکەوتووەکەی دافۆس) و (بەخێربێیتەوە سەرکردەی جیھان)، و بزووتنەوەی حەماس لەسەر ئەو ھەڵوێستە وتیان؛ (پێویستە لەسەر بەرپرسە عەرەبەکان چاوی لێبکەن).
لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١، ئەردۆغان لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پارتی داد وگەشەپێدان لە ئەنقەرە، داوای لێبوردنێکی مێژوویی بەناوی دەوڵەتی تورکیاوە کرد لەسەر ئە کارەساتە دڵتەزێنانەی لە نێوان ساڵانی (١٩٣٦–١٩٣٩) لە ناوچەی دەرسیم ڕوویاندا، کە حکوومەتی تورکی لەو سەردەمەدا ئەنجامیداوە بە سەرکردایەتی پارتی گەلی گۆماری تورکی بە ھەقی کوردییە عەلەوییەکانی ئەو ناوچەیە لە سەدەی ڕابردوودا، و ئەم لێبوردنە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستانەوە و ھەروەھا ئەوە ھەڵوێستە ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەرەو پێشبردنی ئەو کرانەوە دیموکراسییەی کە حکوومەتی ئەردۆغان دەستی پێکردوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.