پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی: Adalet ve Kalkınma Partisi) بە کورتە ئاکەپە یان ئەکەپە (بە تورکی: AKP) پارتێکی شۆپپارێزە لە تورکیا کە لە سیاسەتدا وەکوو پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دەناسرێت.[1][2][3] ئەم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا توانی زیاتر لە ٣٥٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەوھۆیەوە بە ٢٦٨ کورسی لە ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمان، وەکوو یەکەمین پارتی پەرلەمان بمێنێتەوە. سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.
پارتی داد و گەشەپێدان | |
---|---|
دامەزران | ١٤ی ئابی ٢٠٠١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Adalet ve Kalkınma Partisi |
دامەزرێنەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
ڕێبەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
سکرتێری گشتی | Fatih Şahin |
وڵات | تورکیا |
ئەندامی | |
لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی |
شوێنی دامەزران | ئەنقەرە |
شوێنی بارەگاکان | ئەنقەرە |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھەوڵی کودەتا لە تورکیا |
Phone number | +90-312-204-5000 |
وێبگە | https://www.akparti.org.tr/en، https://www.akparti.org.tr/، https://www.akparti.org.tr/ar |
دامەزراندن
لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[4]
ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیا
پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[4]
لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[5]
لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[6][7]
بەستەری دەرەکی
- ماڵپەڕی فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان (تورکی)
- ماڵپەڕی پارتی داد و گەشەپێدان (ئینگلیزی)
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.