ئەستەمبوڵ ھەروەھا دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا. ٣٤ ھەمین گەورەترین شاری جیھانە لە ڕووی ئابوورییەوە و گەورەترین شاری ئەورووپایە لە ڕووی دانیشتووانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری لە ٣٩ شارۆچکە پێک ھاتوون. ئەستەمبوڵ یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) بنکەی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتاییشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە بنکەی ئیسلام.
ئەستەمبوڵ
ئیستانبوڵ | |
---|---|
Istanbul | |
وڵات | تورکیا |
ناوچە | مەرمەرە |
پارێزگا | ئەستەمبوڵ |
بێزەنتە | ٦٦٠ پ.ز |
قوستەنتینە | ٣٣٠ ز |
ئەستەمبوڵ | ١٩٣٠ (بە ڕەسمی) |
دەسەڵات | |
• جۆر | پارێزگا |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ١٥٬١٤٩٬٣٥٨ |
ناوچەی کاتی | UTC+٢ (بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
کۆدی تەلەفۆن | (+٩٠) ٢١٢ (بەشی ئەوروپا) ، (+٩٠) ٢١٦ (بەشی ئاسیا) |
وێبگە | www.ibb.gov.tr |
ناوەکانی
بە درێژاییی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون، چەندین جار ناوی گۆڕدراوە؛ ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون: «بێزەنتە، ئاوگوستا ئەنتۆنینا، نۆڤا ڕۆما، کۆنستانتینۆپۆلیس، قوستەنتینە، ئیسلامبول و، ئێستاش ئەستەمبوڵ»
مێژوو
مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ ھەزار ساڵ و مێژووی بەپایتەختبوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژاییی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکیی چەندین کولتوور و شارستانیەت و بە درێژاییی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوەژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان و فرەڕەگەزی و فرە نەتەوەییی بەخۆوە بینیوە. لەم قۆناغە مێژوویییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە و شارێکی بێھاوتا بووە . بە درێژاییی قۆناغەکانی مێژوو، ھەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بەدەسەڵات و یەکێک لە پایتەختە کەموێنەکانی جیھان بووە بۆ نیشتەجێبوون.
مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :
ژمارەی دانیشتووان
بەپێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێریی وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی شاری ئەستەمبوڵ (١٣.٢٥٥.٦٨٥) کەسە، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[1] بەپێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ی حکوومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لەخۆ دەگرێت.
٠ - ٤ ساڵ | ١.٠٦٠.٢٠٣ |
|
||
٥ - ٩ | ١.٠٣٠.١٣٢ | |||
١٠-١٤ | ١.٠٧٠.٧٨٥ | |||
١٥-١٩ | ١.٠٣١.٨٦٦ | |||
٢٠-٢٤ | ١.٠٨٨.٥٤١ | |||
٢٥-٢٩ | ١.٣٤٧.٧٩٨ | |||
٣٠-٣٤ | ١.٣٣١.٣٩٥ | |||
٣٥-٣٩ | ١.١٦٠.٥٠١ | |||
٤٠-٤٤ | ٩٠٤.٧١٦ | |||
٤٥-٤٩ | ٨٧٨.٤٨٤ | |||
٥٠-٥٤ | ٦٧٢.٢٩٠ | |||
٥٥-٥٩ | ٥٤٦.٢٧٠ | |||
٦٠-٦٤ | ٣٩٣.٣١٦ | |||
٦٥-٦٩ | ٢٦٣.٤٨٦ | |||
٧٠-٧٤ | ١٨٨.٧١٦ | |||
٧٥-٧٩ | ١٤٤.٥٧٩ | |||
٨٠-٨٤ | ٨٩.٧٦١ | |||
٨٥-٨٩ | ٣٧.٣٩٨ | |||
٩٠+ | ١١.٤٨٤ | |||
زمان
زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە بە زمانی تورکی قسە دەکەن. هەروەها دوای تورکەکان لەم شارە ژمارەیەکی زۆریشی کوردی لێن کە بە زمانی کوردی (شێوازەی کورمانجی و زازاکی) قسه دەکەن و ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
ئایین
زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین و ھەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[3] ھەروەھا چەندین جۆری تری بیر و باوەڕ لەم شارەدا ھەن لەوانەش : مەسیحییە یۆنانییەکان، مەسیحیە ئەرمینیەکان، کاتۆلیکیەکان و، جولەکەکان.
ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکیی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی ھات و حکوومەتی کۆماری لەلایەن مستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.
ئابووری
ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەھۆی ھەردوو جۆری بازرگانیی وشکانی و ئاوی و ھەروەھا گرنگیی شوێنی ئەم شارە و ستراتیژیبوونی شوێنەکەیەوە بووەتە ناوەندی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. ھەروەھا، ئەم شارە مەرکەزی وەبەرھێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرھێنانی تورکیا لەم شارەدایە. ھەروەھا لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێک دەھێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرھەمەکانی وەک : میوە، ڕۆنی زەیتون، سابوون، لۆکە و، توتن بەرھەم دەھێنێت.
مزگەوتەکان
شاری ئەستەمبوڵ ھەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەھۆی زۆریی مزگەوتەکانی ئەم شارەوە.
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروست کراوە. بەھۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە ھەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.
گەشتوگوزار
شاری ئەستەمبوڵ بەھۆی ئەو شوێنە مێژوویییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێ ماون و ھەروەھا بەھۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشتوگوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[4]
گواستنەوە بۆ سەرێ
وەرزش
لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە ھەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. ھەروەھا یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە ھەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[5]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.