پێڕستی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان
خشتەی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[kurdish-alpha 1]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[13]
خشتەی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان | |
名探偵コナン (Mei-tantei Conan لێکۆڵەری مەزن کۆنان) | |
---|---|
چەشن | وێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[1] |
مانگا | |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[2] |
بڵاوکەرەوە | شۆگاکوکان[3] |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن سندی[4] |
وەشانی ڕەسەن | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[5] – ئێستا |
بەرگەکان | ٩٣ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کینجی کۆداما[6] یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[7] |
بەرھەمھێنەر | ماساھیتۆ یوشیکاوا میکیھیکۆ سۆوا[8] |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[9] |
ئاوازدانان | کاتسۆ ئۆنۆ[10] |
ستودیۆ | تۆکیۆ موڤی شینشا[11] |
بڵاوبوونەوە | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[12] – ئێستا |
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا |
مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[14] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[15] ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[16] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ.[17] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[18] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[19] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[20] و کەناڵی یۆمیوری[21][22] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێت.[23]
یرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە»ی بەرکەوت.[24] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون. ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[25]
ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی مۆسیقا و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[26]