ویداد ئاکرەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویداد ئاکرەیی لە دایک بووی ١٩٦٩، بەرگریکارێکی مافی مرۆڤ و ئاشتی دانمارکی-کوردیە، یەکەم کەسە تا ئێستا لە ھەموو ئەسکەندەناڤیا خەڵاتی فێفێری ئاشتی وەرگرتبێت.[1] ئەو شارەزای جیھانی سەلامەتی، نووسەر، وانەبێژ، بەڕێوەبەر، لابیست و ھەروەھا سەرۆکی بەرگری نێونەتەوەییە.[1][2][3][4][5][6]
Widad Akrawi ویداد ئاکرەیی | |
---|---|
![]() ویداد ئاکرەیی لە کۆنفرانسێکی UN دا ، ٢٠١٠ | |
لەدایکبوون | ویداد ئاکرەیی 1969 (تەمەن ٥٤–٥٥) |
نەتەوە | کورد |
شارۆمەندێتی | ![]() |
پەروەردە | ماستەر لە جێنێتیک و نەخۆشیە ویراسیەکان و دوکتۆرا لە تەندرووستی جیھانی و ئێپیمیۆلۆجی شێرپەنجە |
بەرگری نێونەتەوەیی | |
ناسراوە بە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ، ئاشتەوایی و یەکسانی، نووسەر، دژی پەیمانی بازرگانی چەک، ڕاگەیەندراویی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە تووندوتیژیی ڕەگەزی لە جەنگدا، نووسراوی ٢١١٧ی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان |
کار | سەرۆک |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | widad |
ئاکرەیی ماستەری لە جێنێتیک و نەخۆشیە گوێزەرەوەکان و دوکتۆرای لە تەندرووستی جیھانی و ئێپیمیۆلۆجی شێرپەنجە دا ھەیە.[7] پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە لە درێژایی ھێرشی حکوومەتی عێراق بە سەرکردایەتی حزبی بەعسی عێراقی و لە سال ١٩٦٤ دا ڕوویدا و ھەروەھا لە درێژایی ساڵانی ئەنفال دا وای لێ کرد کە ژیانی خۆی ئامانج پێ ببەخشێ و بە وردبوونەوەی لەسەر ئامانجەکانی توانی بەسەر سەختیەکانی ژیانی دا زاڵ بێت و ببێ بە کەسێکی کاریگەر بۆ نەتەوەکەی.
ئاکرەیی بوو بە یەکەم ژنی گەنجی جیھان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە دژی بازرگانی چەکی بچووک و سارد و گرژی جنسی و داماڵێنی چەکی بایۆلۆجیکی و ھێمنی نێونەتەوەیی.[8] ئەم کارانەی بوو بە ھۆی ئەوەی بتوانێ خەڵاتی نێونەتەوەیی فێفری ساڵی ٢٠١٤ و خەلاتی تایبەتی ٢٠١٣ بۆ پڕکردنەوەی کەڵێنی نێوان کەلتوورانی جیھان لە ڕیگەی وەدیھێنانی فەرھەنگی ھاوژینی وەربگرێت.[9][10] لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئاکرەیی وەکوو ١٠ نەفەری یەکەمی کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بوو.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/68/Dr._Widad_Akrawi_Awarded_International_Pfeffer_Peace_Prize.jpg/640px-Dr._Widad_Akrawi_Awarded_International_Pfeffer_Peace_Prize.jpg)