دەقە نەستالیقەکانی ئەم پەڕەیە بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەون ئەگەر فۆنتی نەستالیق لە ئامێرەکەتدا نەبێت.
نەستالیق یان نەستەعلیق ( ؛ [1] نَسْتَعْلِیق )، بە ڕێنووسی لاتینی بە Nastaʿlīq یان Nastaleeq ناودەبرێت، یەکێکە لە شێوازە ھێڵکارییە سەرەکییەکانی نووسینی ڕێنووسی فارسی-عەرەبی و بۆ ھەندێ زمانی ھیندۆ-ئێرانیش بەکاردێت، لەوانە: فارسی ، ئوردوو ، کەشمیری ، سەرائیکی و پەنجابی (شەھموخی)، لە کۆنیشدا بۆ شیعرەکانی زمانی تورکی عوسمانی بەکارھاتووە بەڵام بە دەگمەن لە زمانی عەرەبی بەکاردێت بۆ نووسینی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، نەستالیق لە ئێران لە سەرەتای سەدەی ١٣وە لە نەسخەوە پەرەی سەندووە [3] و تا ئێستاش لە ئێران، ئەفغانستان ، ھیندستان و پاکستان لەگەڵ ھەندێ وڵاتی تر بۆ نووسینی شیعر وەک فۆرمێکی ھونەری بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت.[4]
زانیاریی خێرا نەستالیق - نەستەعلیق, جۆر ...
دایخە