نێجیریا
From Wikipedia, the free encyclopedia
نێجیریا یان نەیجیریا، بە فەرمی کۆماری فیدراڵی نێجیریا (بە ئینگلیزی: Federal Republic of Nigeria) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا لە ڕۆژهەڵاتەوە چاد و لە ڕۆژئاوای باکووری ئەفریقا کامیروون و لە رۆژاوا بێنین دەورەیان داوە، کەنار دەریاکەی لە باشووری گولفی گیونیایە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیکی، سیستەمی فیدرالی کۆمارییە، کە لە ٣٦ شار و ٣١ ناوچە پێکدێت، پایتەختەکەی ناوی ئەبووجایە و گەورترین شار بریتییە لە لاگۆس کە بە ناوبانگترین شارە لە وڵاتەکە و لە تەواوی ئەفریقادا.
کۆماری فیدراڵی نێجیریا Jamhuriyar Taraiyar Nijeriya کۆدی زمانی نادروست. Ȯha nke Ohaneze Naíjíríà کۆدی زمانی نادروست. Àpapọ̀ Olómìnira ilẹ̀ Nàìjíríà (یۆروبا) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: "یەکبوون و باوەڕ، ئاشتی و پێشکەوتن" | ||||||
سروود: "Arise, O Compatriots" | ||||||
ھەڵکەوتەی نێجیریا (dark blue) – لە ئەفریقا (light blue و dark grey) |
||||||
پایتەخت | ئابوجا 9°4′N 7°29′E | |||||
گەورەترین شار | لاگووس | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی | |||||
زمانە نیشتمانییەکان | هاوسا, ئیگبۆ, یۆروبا | |||||
زمانە ناوچەییەکان | ئێدۆ, ئێفیک, فولانی, ئیدۆما, ئیجاو کانوری[1] | |||||
ناوی هاووڵاتی | نێجیری | |||||
دەوڵەت | Presidential Federal republic | |||||
- | سەرۆک | موحەممەد بوخاری | ||||
- | Vice President | یەمی ئۆسینباجۆ | ||||
Independence | لە شانشینی یەکگرتوو | |||||
- | Unification of Southern and Northern Nigeria | ١٩١٤ | ||||
- | جیابونەوە و ناساندن | ١ تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ | ||||
- | دامەزراندنی کۆمار | ١ تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٩٢٣٬٧٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (32nd) ٣٥٦٬٦٦٧ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ١٫٤ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٢ | 170,123,740[2] (7th) | ||||
- | چڕی | ١٨٤٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (71st) ٤٧٧٫٠کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | $415.132 billion[3] | ||||
- | سەرانە | $٢٬٥٨٩ | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | $247.128 billion[3] | ||||
- | سەرانە | $١٬٥٤١ | ||||
Gini (٢٠٠٣) | ٤٣٫٧ (medium) | |||||
HDI (٢٠١١) | 0.459[4] (low) (١٥٦th) | |||||
دراو | Naira (₦) (NGN ) |
|||||
ناوچەی کاتی | WAT (UTC+١) | |||||
- | ھاوین (DST) | not observed (UTC+١) | ||||
لای لێخوڕین | right | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ng | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +٢٣٤ |
نێجیریا کۆمەڵگایەکی فرە ڕەگەزییە کە تیابووی ٢٥٠ جۆر ڕەگەز و تیابووی ٥٠٠ زمانی جیایە، کە ھەموو ئەمانە بە مانای ھەبوونی کلتوری جیاواز دێن لە وڵاتەکە[5][6][7] ھەروەھا زمانی فەرمی وڵاتەکە زمانی ئینگلیزییە کە بەکارھاتووە بۆ ئاسانکردنەوەی زمان لە وڵاتەکە[8]، نێجێریا جیاکارییەکی ھەیە لەنێوان ڕێژەی دانیشتووانی دوو ئاین، بۆ نموونە وڵاتەکە دابەشبووە بەسەر دوو ئاراستە، ئاراستەی باکوور موسڵمانەکان تیای دەژین، و ئاراستەی باشوور مەسیحییەکان تیای دەژین، وڵاتەکە پێنجەمە لە زۆری دانیشتووانی موسڵمان لە وڵاتەکە و شەشەمە لە زۆری دانیشتووانی مەسیحی لە وڵاتەکە[9]، دەستووری نێجێریا دڵنیایی لە ھەبوونی ئازادی ئاین دەکاتەوە لە وڵاتەکە.[10]