مێھرداد ئیزەدی
نووسەری کوردی بەلجیکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێھرداد ئیزەدی (لەدایکبووی ١٩٦٣) مێژووزان و نووسەر و کوردناسی بهناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارده. باوکی کورد و دایکی بەلجیکی بوونە و بە ھۆی دیپلۆمات بوونی ئەوان میھرداد زۆربەی لاوێتی خۆی لە عێراق، ئێران، ئەفغانستان و کۆریا تێپەڕکردووە. لە زانکۆی کانزاس، جوگرافیا و زانستی سیاسی و مێژووی خوێندووە. پاشان لە زانکۆی سیراکیوز دوو پلەی ماستەری لە Remote Sensing و کارتۆگرافی و لە پەیوەندییە نێونەتەوەییکاندا گرتووە. لە ساڵی ١٩٩٢دا دوکتۆراکەی لە زانکۆی کۆڵومبیا وەرگرتووە.