مین
From Wikipedia, the free encyclopedia
مین یان ماین (بە ئینگلیزی: - Mine) ھەندێک مادەی تەقەمەنی یان شتێکە کە لە داپۆشراوێکی ئاسنی، داری یان پلاستیکی دا و لە جۆر و قەبارەی جیاواز وەدی ھێنراوەن و بۆ لە ناوبردنی ئۆتۆمبیل، کەشتی یان فڕۆکە و بۆ بریندار کردن و لە ناوبردنی خەڵک بە کار دێت
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بەپێی ڕوونکردنەوەی ڕێکەوتنی ئۆتاوا مین ئەو ئامرازەیە کە لەسەر ڕووی زەوی یان لەژێر خاک دادەنرێ و جۆرێک بەرنامەی داڕێژراوە کە بەھۆی نزیکی یان بەرکەوتنی کەسێک یان شتێک بتەقێتەوە.
تا ئێشتا ١٢٠ ھەتا ١٤٠ میلیۆن مین لە جیھان دا دانراوە کە ٤ ملیۆنی پاشماوەی شەڕی جیھانیی دووەمن، ھەروەھا ٢٣٠ ملیۆنیش لە ئەمبارە سەربازییەکان دان. خێرایی دانانەوەی مین ٤ ھێندەی ھەڵوەشاندەوەیانە و کۆ کردنەوە و لە ناو بردنی مینە دانراوەکان پێویستی ب ٣٠٠ میلیارد دۆلار و ھەزار ساڵ کاتە.
کەڵک وەرگرتن لە مین وەکوو تاکتیکێکی سەربازی زۆر جێی باسە. مینەکان جیاوازی نێوان سەرباز و خەڵکی سڤیل نازانن، و دوای شەڕیس مەترسیان ھەر ھەیە و ھەتا ماوەیەکی زۆر زەویەکان وا لێ دەکەن کەس پێیان دا ێ نەپەڕێ، زۆر جاریش شوێنی مینەکان دیار نییە و ئەوەش کار و پڕۆسەی دەرھێنانیان ئاستەم دەکا، ئەو مەترسیانە بوونەتە ھۆی ئەوەی کە ئەو زەویانەی مینیان تێذا دانراوە، تا زەمەنێکی زۆر چۆل بێت و بۆ کشت و کاڵ و نیشتە جێ بوون و گەشت و گووزار بەکار نەھێن.
ھەوڵی نێو دەوڵەتی بۆ قەدەخە کردنی بە کارھێنانی مین بە تایبەتی مینە دژە کەسییەکان بەپێی ڕێکەوتنی ئۆتاوا لە ساڵی ١٩٩٧ بە ناوی تەواوی کۆنڤانسیۆنی قەدەخە کردنی بەکارھێنان، وەبەرھێنان، ئەمبار کردن و گواستنەوەی مینە دژە کەسییەکان و لە ناوبردنیان درووست بوە. تا ئێستا ١٥٦ وڵات ئەو ڕێکەوتنەیان واژوو کردوە، لە ناو ئەو وڵاتانەی کە ئەو ڕێکەوتنەیان واژوو نەکردووە ٣ ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین، ڕووسیا و ئەمریکاش ھەنە. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٠ی کەمپێینی چاودێری بەسەر مینە زەوینییەکان، ١٢ وڵاتی: ئێران، چین، کووبا، میانمار، کۆریای باکوور، کۆریای باشوور، پاکستان، ھیندستان، ڕووسیا، سینگاپور، ئەمریکا، ڤیێتنام ئێستاش بەرھەمھێنەری مینی دژە کەسن، ھەڵبەت.[1]