![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4f/Fars_in_Abbasid_Caliphate.jpg/640px-Fars_in_Abbasid_Caliphate.jpg&w=640&q=50)
فارس (سەرزەوی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەگەڵ پارێزگای فارس لێت تێک نەچێت.
سەرزەویی فارس یان پارس (بە فارسی: سرزمین فارس یا پارس، بە فارسیی کۆن: 𐎱𐎠𐎼𐎿)[1] سەرزەوییەکی مێژوویی و کۆنی ھەڵکەوتوو لە باشووری ئێران و سەرەوەی کەنداوی فارسە. بەشەکانی ئەم سەرزەوییە لەڕووی بوارەکانی مێژوویی، ناوچەیی، فەرھەنگی و بەتایبەت زاراوەیی لەیەکتری نزیکن و پارێزگاکانی خووزستان، فارس، ئەسفەھان، بووشێھر، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، ھورمزگان و چوارمەحاڵ و بەختیاری و ڕۆژاوای کرمان لەخۆدەگرێت. ئەم سەرزەوییە وەکوو ناوچەی سەرچاوەی زمانی فارسی دەناسرێت کە لە فارسیی ناوەڕاستەوە بەجێماوە.[2][3][4][5][6][7]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4f/Fars_in_Abbasid_Caliphate.jpg/640px-Fars_in_Abbasid_Caliphate.jpg)