![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3d/Media_conference_of_Abajan_at_Fajr_festival-8.jpg/640px-Media_conference_of_Abajan_at_Fajr_festival-8.jpg&w=640&q=50)
سەعید ئاقاخانی
ئەکتەری کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەعید ئاقاخانی (لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢، لە بیجاڕ) ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەری سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێرانە. ئاقاخانی دەرچووی شانۆ لە زانکۆی تارانە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ھەتا ئێستا لە ٥٥ فیلم و سریاڵی تەلەفیزۆنیدا، دەوری بینیوە. سەعید ئاقاخانی چەندجارێک خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی وەرگرتووە.[1]
زانیاریی خێرا سەعید ئاقاخانی, لەدایکبوون ...
سەعید ئاقاخانی | |
---|---|
![]() سەعید ئاقاخانی لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی فەجر | |
لەدایکبوون | (١٩٧٢-٠٢-٢٣) ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ) |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەکتەر، نووسەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٣–ئێستا |
ھاوسەر | گوڵرۆخ حەقیقی |
مناڵ(ەکان) | دەریا، خوورشید |
دایخە
سەعید ئاقاخانی بە بەژداری لە زنجیرەی سەعاتی خۆش لە دەرهێنانی میھران مودیری ناوبانگی پەیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەمایی ڕۆڵی بینی بە ناوی دوای نیوەڕۆی سەگی سەگی لە ھەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ یەکەمین زنجیرەی کرد بە ناوی جێژنی ئەمساڵ. چرای ١٠٠ یەکەمین تەجروبەی دەرھێنانی بوو بۆ فیلمی سینەمایی. ئاقاخانی لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فەجر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بباتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی خواحافیزی درێژ.[2]