![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c4/Gori_Mori_124.jpg/640px-Gori_Mori_124.jpg&w=640&q=50)
دەحیە کەلبی
یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەحیە کوڕی خەلیفە کەلبی (بە عەرەبی: دِحْیَة ٱبْن خَلِیفَة ٱلْکَلْبِیّ) ھاوەڵێکی بەناوبانگ و یەکێک بوو لە موسڵمانە سەرەتاکان.[1] بەشداری لە جەنگی ئوحود و شەڕەکانی پێغەمبەر کردووە، وە بازرگانێکی دەوڵەمەند بوو.[2]
لەلایەن پێغەمبەرەوە نێردرا بۆ ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی ھەرقل.[3] بەشداری لە شەڕی یەرمووک و فەتحی شام و فەتحی دیمەشق کردووە.
بە گوتەی دایکی ئیمانداران عائیشە دووجار جبرەییلی بینییووە، ھاوەڵێکی قۆز و نائاسایی پێغەمبەری خودا محەممەد ﷺ بووە.
دوو فەرموودە لە ڕێگەی ئەبوو عوسمانەوە لە سەحیحی بوخاریدا تۆمار کراوە کە باس لە ڕووداوێک دەکات کە ئووم سەلەمە ھاوسەری پێغەمبەر شایەتحاڵی بووە:
فەرموودەیەک کە ئەبوو عوسمان دەگێرێتەوە:[4]
ھەواڵم بۆ ھات کە جبرەییل ھاتە لای پێغەمبەر (ﷺ) لەکاتێکدا ئووم سەلەمە لەگەڵی بوو، جبرەییل دەستی کرد بە قسەکردن (لەگەڵ پێغەمبەر دواتر ڕۆشت). دواتر پێغەمبەر (ﷺ) پرسیاری لە ئووم سەلەم کرد ئەمە کێیە؟ لە وەڵامدا فەرمووی ئەمە دەحیە کەلبییە. دواتر ئووم سەلەمە فەرمووی "بەخوا! پێم وابوو جگە لە دەحییە ھیچ کەسی تر نییە، تا گوێم لە پێغەمبەر بوو لە وتاری خۆیدا باسی جبرەییلی کرد." (ڕوێنەرە لاوەکیەکە لە ئەبوو عوسمانی پرسی: لە کوێوە ئەم فەرموودەیەت بیستووە؟، وەڵامی دایەوە: لە ئوسامە کوڕی زەید).