شەڕی یەرمووک
یەکەم جەنگی موسڵمانان لە دەرەوەی دوورگەی عەرەبی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی یەرمووک لە نێوان موسڵمانان و ڕۆمەکان (ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتین) بوو، ھەندێک لە مێژوونووسەکان بە یەکێک لە گرنگترین شەڕە مێژووییەکانی جیھان دەزانن چونکە سەرەتای شەپۆلی یەکەمی سەرکەوتنەکان بووە بۆ موسڵمانان لە دەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی، و پێشبینی پێشکەوتنی خێرای ئیسلام لە شام. شەڕەکە دوای چوار ساڵ لە کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد ڕوویدا. سوپای ئیسلامی دوای ئەوەی سوپای ڕۆم بەرەو ئەوان پێشڕەوی کرد، بڕیاریاندا لە جابییەی نزیک دیمەشق بکشێنەوە بۆ یەرمووک. خالیدی کوڕی وەلید دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح فەرماندەیی گشتی سوپاکەی گرتە ئەستۆ، ھێزەکانی سوپای موسڵمانان ٣٦ ھەزار چەکدار بوون، سوپای ڕۆمانیش ژمارەیان ٢٤٠ ھەزار چەکدار بوو.
زانیاریی خێرا شەڕی یەرمووک, بەشێکە لە ...
شەڕی یەرمووک | |
---|---|
بەشێکە لە | Muslim conquest of the Levant |
جێ | Yarmouk River |
ناوچەی جوگرافی | Yarmouk River |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٤٨′٥١″N ٣٥°٥٧′١٧″E |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئابی ٠٦٣٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٠ی ئابی ٠٦٣٦ |
دایخە