دروشمی کاویانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دروشمی کاویانی (بە فارسی: درفش کاویانی) (ناوەکانی تر: دروشمی کاویان، دروشمی کیانی، ئەختەری کاویانی، دروشمی فەرەیدوون) ئاڵایەکی ئەفسانەیی و مێژوویی ئێران بوو لە دێرزەمانەوە تا کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ساسانی، کە بە بڕوای مێژوونووسانی ئیسلامی، بەهای ھەزار هەزار (یەک ملیۆن) دراوی زێڕین بووە. دوای ئەوەی عەرەبەکان هێرشیان کردە سەر ئێران، ئەم ئاڵایەکی کەوتە دەستیان و وێران کرا. دروشمی کاویانی کە زیاتر لە ٩٥٠ ساڵە ئاڵای فەرمیی فرەتەرەکن و ساسانییەکان بوو، لە نێو بزووتنەوە نەتەوەییەکانی خاوەن ئایدیای ناسیۆنالیستی لە ئێراندا ڕۆڵێکی ڕەمزی گێڕاوە و بە یەکێک لە سیمبولەکانی نیشتمانپەروەری دادەنرێت.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زانیاریی خێرا دیزایین ...
پەڕگە:Sassanid dynasty 224-642.png | |
دیزایین | ئاڵاکە لە چەرم دروست کرابوو، چوار شووشەی سوور و زەرد و شین و وەنەوشەیی پێی هەڵواسرابوو. |
---|---|
دایخە