خۆپیشاندانەکانی ئێران (٢٠١٩–٢٠٢٠)
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئێران کۆمەڵێک لە خۆپیشاندان و دەربڕێنی ناڕەزایی لەلایەن خەڵکی ئێران بوو کە بەھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین دەستیپێکرد[11][12][13] و خۆپیشاندەران خوازیاری لەناوچوونی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری ئەو وڵاتە، عەلی خامنەیی بوون.[14][15] خۆپیشاندانەکان سەرەتا وەک کۆبوونەوەی ئاشتیخوازی لە ١٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند سەعات بە ٢١ شار بڵاوبۆوە، لەبەرئەوەی کە فیلمەکانی خۆپیشاندانەکان لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە.[16][17][18][19][20] ئەو خۆپیشاندانانە دواتر بوونە گەورەترین نائارامیی دژەدەوڵەتی لە مێژووی ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.[21][22][23]
زانیاریی خێرا خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئێران, ڕۆژ ...
خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئێران | |||
---|---|---|---|
ڕۆژ | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ - ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ | ||
شوێن | لە ٢٩ پارێزگا، زیاتر لە ١٠٤ شار و ٧١٩ شوێن لە ئێران[1] | ||
میتۆد | خۆپیشاندان، شۆڕش، مانگرتن، ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیل لەسەر شەقام. | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
| |||
کەسە دیارەکان | |||
| |||
ژمارە | |||
زیانە گیانییەکان | |||
|
دایخە