جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ یازدەھەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بوو، کە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێیییە ھەر چوار ساڵێک کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ڕێکدەخرێت. یارییەکان لە نێوان ٤ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەڕێوەچوو.[1][2] لە یاری کۆتاییدا لە ئەبوزەبی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی میوانداری بردەوە بۆ جاری سێھەم نازناوەکەی بەرزکردەوە.[3] لەگەڵ ئەوەش وەک دووەم، ئیمارات نوێنەرایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای کرد لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٧، چونکە سعودیە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک میوانداری یارییەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
زانیاریی خێرا كأس آسيا 1996, وردەکارییەکانی خول ...
كأس آسيا 1996 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | 4–21 December |
ژمارەی بەشداربووان | 12 |
ژمارەی یاریگا | 3 (لە 3 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | عەرەبستانی سعوودی (جاری 3ەم) |
پلەی دووەم | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
پلەی سێیەم | ئێران |
پلەی چوارەم | کووەیت |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 26 |
ژمارەی گۆڵەکان | 80 (3.08 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ٤٤٨٬٠٠٠ (١٧٬٢٣١ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | عەلی دایی (٨ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | خوداداد عەزیز |
١٩٩٢ → ٢٠٠٠ ← |
دایخە