From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران ھەڵبژادەیەکی نەتەوەیی تۆپی پێیە کە بە نوێنەرایەتی لە وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یاریەکان بەشداری دەکات.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران بە بڕوای فیفا دیار نیە کە لە سەداسەد لە چ ساڵێک دا درووست بووە بەڵام ئەوەی کە دیارە ئەمەیە کە یاری تۆپی پێ لە لایان ئینگلیزیەکانەوە کە لە باشووری ئێران سەرگەرمی دەرھێنانی نەوت بوون بە ئێرانیەکان ناسرا.[1]
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران یاریەکانی خۆی لە ژێر چاودێری ئەی ئێف سی ئەنجام ئەدات، و لە ساڵەکانی ١٩٦٨، ١٩٧٢ و ١٩٧٦ سێ جار بەدوای یەک بوو بە پاڵەوانی جامی ئاسیا.[2] ھەوەھا لە ڕیزبەندەکانی مانگانەی فیفا پلە ١٥ لە ساڵی ٢٠٠٥ باشترین پلەی ھەڵبژاردەی ئێرانە لە ڕیزبەندی فیفا.
ھەڵبژاردەی ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە مۆندیال بەشداری کرد، پاشان لە مۆندیالەکانی ١٩٩٨ ی فەڕەنسا، ٢٠٠٦ ی ئاڵمانیا و ٢٠١٦ ی بڕازیل و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ی ڕووسیا کە لە کۆی ئەم ٥ بەشداریە تا ئێستا نەی توانیوە لە بەشی یاریە گروپیەکان سەربکەوێت.[3]
یاریگای ئازادی تاران یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٧٣ زایینی دروست کراوە.[4] ئەم یارگا ١٠٠٠٠٠ نەفر لە خۆ دەگرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.