جامی جیھانیی یانەکانی فیفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) پاڵەوانێتییەکی ساڵانەی تۆپی پێی جیھانییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە (فیفا) ڕێکدەخرێ و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ بەناوی پاڵەوانێتی جیھانیی یانەکانی فیفا FIFA Club World Championship بەڕێوەچوو ، بەڵام لە ٢٠٠٥ بەدواوە ناوەکەی گۆڕا بۆ جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) کە تیایدا ھەریەک لە براوەی پاڵەوانانی ئەو ساڵەی هەریەك لە چامپیۆنزلیگ - چامپیۆنزلیگی ئاسیا - خوولی ڕۆشنی سعوودی - چامپیۆنزلیگی ئەفریقا - جامی لیبەرتادۆریس - چامپیۆنزلیگی ئۆقیانووسیا - پاڵەوانێتی یەکێتی کۆنکاکاف ڕووبەڕووی یەکتری ئەبنەوە.[1]لە ئێستادا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پاڵەوانە کاتێ لە یاری کۆتاییدا توانی لە یانەی فڵوومێنسی بەڕازیلی بباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.
زانیاریی خێرا ڕێکخراوە لەلایەن, دامەزراندن ...
![]() | |
ڕێکخراوە لەلایەن | فیفا |
---|---|
دامەزراندن | ٢٠٠٥؛ ١٩ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٥) |
ناوچە | ئەوروپا - ئاسیا - ئەفریقا - ئۆقیانووسیا |
ژمارەی تیمەکان | ٧ (پاڵەوانی خولەکان) |
کۆتا پاڵەوان | ![]() |
سەرکەوتووترین یانە | ![]() |
ماڵپەڕی فەرمی | fifa.com/clubworldcup |
دایخە