![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4e/Boris_Pasternak_1959_photo.jpg/640px-Boris_Pasternak_1959_photo.jpg&w=640&q=50)
بۆریس پاستێرناک
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆریس پاستێرناک یان بۆریس لیونیدۆڤیتش پاستێرناک(١٠ی شوباتی ١٨٩٠ - ٣٠ی ئایاری ١٩٦٠) لەمۆسکۆ لەدایکبووە، نووسەر و شاعیرێکی ڕووس بووە، باوکی جوولەکە بووە و وێنەکێشێکی بەتواناش بووە، دایکیشی پیانۆ ژەنێکی بەناوبانگ بووە، ھەر بۆیە لە کەشتوھەوایەکی ھونەریدا پەروەردەکراوە، لە ساڵی ١٩١٠ چووەتە کۆنسرفتوار و دواتر لە زانکۆی ماربۆرگ فەلسەفەی خوێندووە بەڵام ڕازی نەبووە وانەی فەلسەفە بلێتەوە و لە ساڵی ١٩١٤ وازی لە زانکۆ ھێناوە و یەکەم دیوانی خۆی بەچاپ گەیاندووە.
بۆریس پاستێرناک | |
---|---|
![]() | |
Борис Леонидович Пастернак ![]() | |
لەدایکبوون | Борис Исаакович Постернак ![]() ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) ![]() مۆسکۆ ![]() |
مەرگ | ٣٠ی ئایاری ١٩٦٠ ![]() Peredelkino ![]() |
گۆڕ | Peredelkino Cemetery ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | نووسەر، شاعیر، وەرگەڕ، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، پیانۆژەن، پڕۆزایست ![]() |
کارەکان | Doctor Zhivago ![]() |
ھاوسەر | Zinaida Nikolajevna Pasternak، Evgenia Lurie ![]() |
مناڵ | Yevgeny Pasternak ![]() |
باوان | |
خێزان | Alexander Pasternak، Josephine Pasternak، Lydia Pasternak Slater ![]() |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
![]() |
لەماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا باسترناک لەتاقیگەیەکی کیمیاوی لە ئۆڕاڵ خوێندوێتی، لە ساڵی ١٩٣٢ ڕێچگەی ئەدەبی خۆی لەبنەڕەتەوە گۆڕیوە و ھاوسەنگیکردووە لەگەڵ بیروباوەڕی سۆڤێتی نوێ، لە کۆتایی سییەکاندا دەستی کردووە بە وەرگێڕانی شیعری جیھانی بۆ زمانی ڕوسی، پێش ھەڵگیرساندنی جەنگی جیھانی دووەم بە چەەند ساڵیک باسترناک و ھاوسەرەکەی لەگوندێکی بچووکدا جێگیربوون کە پێکھاتبوو لە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر لێرەشەوە دەستی کردووە بەشیعر نووسین و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێناوە.
باسترناک چیرۆکێکی نووسیوە بەناوی دکتۆر جیفاڤۆ کە ڕەخنەی لە ڕژێمی شیوعی دەگرت ھەر بۆیە کەس ڕازی نەبووە بۆی بڵاوبکاتەوە ئەویش ھەڵھاتووە بۆ ئیتاڵیا و لە ساڵی ١٩٥٧ چیرۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆیە مایەی نیگەرانی بۆ سۆڤێت و مایەی خۆشحاڵی بۆ ڕۆژاوا، لە ساڵی ١٩٥٨ خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاداب پێبەخشیوە بەڵام ڕەتیکردووەتەوە و خەڵاتەکەی وەرنەگرتووە.
بۆریس باسترناک لە ٣٠ مایۆی ساڵی ١٩٦٠ لەتەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.