ئەندەلوس
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندەلوس بە ناوچەی نیمچە دوورگەی ئیبریا ووتراوە لە نێوان ساڵی (٧١١ بۆ ١٤٩٢)زکە موسڵمانان حوکمیان کردووە، ئەندەلوس جیاوازە لەو ئەندەلوسیایەی کە ئێستا ھەشت ھەرێم ئەگرێتەوە لە باشوری ئیسپانیا.
ئەندەلوس 711–1492 |
---|
فهتحهكان 711–732 |
|
756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە |
|
1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان |
1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان |
|
1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان |
|
1238–1492 غەرناتە |
|
سەرەتا دامەزرا وەک میرنشینێک لە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئەمەوی لە شام. کە بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد لەلایەن وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧١١-٧٥٠), پاشان عەبدول ڕەحمان داخلدەوڵەتی بەنی ئومەیەی گرتە دەست لە ئەندەلوس، و دوای ڕوخانی دەوڵەتی بەنی ئومیە (ئەمەوی)،مەمالیکی جیاواز ئەندەلوسیان گرتە دەست، تاکو مەوحیدون و مورابیتون کردیانەوە بەیەک، پاشان جارێکی تر دابەش بووە بۆ مەمالیکە تائیفیەکان جارێکی تر و بە تەواوی توێنرایەوە بە چوونە ناوەوەی فێرناندۆی دووەم پاشای ئیسپان بۆ شانشینی غەرناتە ساڵی ١٤٩٢.
ئەسڵەکەیدوورگەی ئەندەلوسە، کە لە وشەی وەندەلوسەوە ھاتووە، ئەندەلوس فاندالە کۆنەکانبوون، کە نەتەوەیەکی جێرمانی بوون لە جیرمانیاوە (ئەڵمانیا و پۆڵەندایی ئێستا) ڕۆیشتوون بەرەوە ئیبیریا (ئیسپانیا و پورتوگالی ئێستا), ھەروەھا بەشێکی زۆریان ڕۆیشتوون بەرەو باکوری ئەفریقا دوای ئەوەی کە قوتە ڕۆژئاواییەکان,ئیبیریایان گرت، قوتە ڕۆژئاواییەکان لە ناوچەی دەریای ڕەشەوەھاتبوون، کۆمەڵە ھۆزێکی ئاری بوون.
ئەندەلوس ئەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای ئەورووپا, و ئەو ناوچەیە ئەگرێتەوە کە ئێستا بە ئیسپانیا وپورتوگال ناو دەبرێت, گەرووی جەبەل تاریق لە قاڕەی ئەفەریقاجیای ئەکاتەوە، ئەندەلوس لە مێژووی ئیسلامیدا بەو ماوەیە ئەوترێت کە لە فەتحی عەرەب بۆ ئیسپانیا دەست پێ دەکات ساڵی ٩١ک/ ٧١١ز, تاکو ڕوخانی غەرناتە ٨٩٧ک/ ١٤٩٢ز کە ماوەکەی ٨ سەدە بووە.
ئەلیبین وکیڵتز دێرینترین نەتەوەن کە لە ئیبیریا (ئیسپانیا وپورتوگال) نیشتەجێبوون، (ئەلیبیەکان نەتەوەیەکن لە باشوری دوورگەی دەریای ناوەڕاستەوە ھاتوون بەڵام کیڵتز نەتەوەیەکن کە لە باکورەو ھاتوون).
ھەروەک یۆنانی و فینیقیەکان نیشتەجێ بوون لە ھەندێشار و ناوچەی ئیبیریا، ڕۆمان داگیریان کرد و گۆڕیان بۆ ولایەتێکی ڕۆشنبیری ڕۆمانی و ئاینی کاسۆلیکی, دوای ئەوەی کە بیروباوەڕی ئاریۆسی بڵاو بوو لە ناویاندا، و ڕۆمان سەرکەوتن لە گۆڕینی زمانەکەیان بۆ لاتینی. و بلاوی بیروباوەڕی ئاریۆسی لە ناو خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە کاریگەری ھەبوو لەسەر ئیسلام بوونیان دوای فەتحی ئیسلامی لەبەر نزیکی ئەو بیروباوەڕە لە بیروباوەڕی ئیسلامیەوە.
موسڵمانان فەتحیان کرد بە سەرکردایەتی تاریقی کوڕی زیاد لە ساڵی ٩١ک/ ٧١١ز, و ئەندەلوسیان کردە بەشێکلە دەوڵەتی ئیسلامی، وعەبدول ڕەحمان داخل بە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەندەلوس دادەنرێت لە ساڵی ٧٥٠ک, کە سەربەخۆ بوو لە دەوڵەتی عەباسی, وئەندەلوس بە درێژبوونەوی دەوڵەتی ئەمەوی دادەنرێت کە عەباسیەکان دەستیان بەسەرا گرت لە ڕۆژھەڵاتەوە ساڵی ١٣٢ک, و لە ساڵی ٧٥٦ز عەبدول ڕەحمان ناسر شاری کۆردۆبایبنیاتنا، کە بووە پایتەختی ئەندەلوس وشارێک بوو پێشبڕکێی لەگەڵ بەغدای پایتەختی عەباسیەکان ئەکرد.
ئەندەلوس دابەش دەبوو بۆ چەند دەوڵەتێکی بچوک و ناکۆک دوای ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی ساڵی ٣٩٩ک, دیارترینی ئەو دەوڵەتە بچوکانە بەنو عیباد بوولە ئەشبیلیە وبەنی ھود بوو لە سەرقستە وبەنو ئەفتەس بوو لە بەتلیۆسوبەنی زی لنون بزز لە تەڵیتڵە، ومەمالیکی ئیسپانی کاسۆلیکیفراوان بوو لەسەر حسابی ئەوان تا توانیان دەست بگرن بەسەر تەڵیتلە، ئەمەش وای کرد کە پاشاکانی مورابیتون کە لە باکوری ئەفریقیا دوڵەتێکی بەھێزیان دانابوو بچن بۆ فریاکەوتنی برا ئاینیەکانیان لە ئەندەلوس و ئیسپانیای کاسۆلیکیان تێک شکاند لە داستانی زەلاقەدا.
ئیسپانیە کاسۆلیکەکان سزای ھەموو ئەوانەیان ئەدا کە ئەرسەدۆکس نەبوونایە وئەیانکوشت، کە گەیشتنە غەرناتە لە ساڵی ١٥٢٦ز, داوایان لە موسڵمانان کرد یان ببن بە مەسیحی یان وڵاتەکە بە جێ بھێڵن, لەگەڵ ئەوەی ئەو مەحاکمانە بە موسڵمانی ئەندەلوسیان کرد کە زۆربەیان بوون بە مەسیحی لەگەڵ ئەوەی بە نھێنی بە موسڵمانی مانەوە. لە ساڵی ١٦٠٩ پاشای ئیسپانیا فەرمانی کرد بە دەرکردنی ھەموو موسڵمانان لە ئیسپانیا کە ئەوانەی دەرکران عەرەب و وبەڕبەڕی نەبوون بەڵکو دانیشتووی ڕەسەنی ئیبریابوون، و لە ماوەی دە ساڵدا زیاتر لە ٢٥٠٬٠٠٠ موسڵمان دەرکران و دەست بە سەر ماڵەکانیاندا گیرا. کە ئەوانیش ڕوویان کردە باکوری ئەفریقیا (ھەتاکو ئێستا زۆر لەو خێزانانەی کە ئەسڵیان ئەگەڕێتەوە بۆ موسڵمانی ئەندەلوس لە باکوری ئەفریقا ئەژین بە تایبەت لە مەغریب).
ئیسلام ٨٠٠ ساڵ لە ئیسپانیا بەردەوام بوو وەک دەوڵەتێکی موسڵمانو لەو کاتانە بە ئەندەلوس ئەناسرا، ئیسپانیەکان چەند جەنگێکیان ھەڵگیرساند و لە کۆتایی سەدەی پانزە غەرناتە ڕوخێنرا.
ئەندەلوس کاریگەریەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ئەورووپاو مەمالیکەکانی دەوروپشتی، و کاتێک دەوڵەتی ئەمەویلە ئەدەلوس بنیاتنرا، زۆر لە لاوەکانی ئەورووپا ڕوویان ئەکردە کۆردۆبا بۆ زانست. دەسەڵاتی ئیسلامی ئەندەلوس ٨٠٠ساڵ بەردەوام بوو، ھەتاکو ئێستا ناوچەی باشوری ئیسپانیا بە ناوی ئەندەلوس ئەناسرێت, و بەشێک لە ئیسپانیای نوێ پێک دەھێنێت, زۆربەی بینا مێژوویەکانی ماوەتەوە کە ئەگەڕێتەوە بۆسەردەمی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەندەلوس، و زۆر وشەی ئیسپانی ھەیە کە سەرچاوەکەنیان ئەگەڕێنەوە بۆ زمانی عەرەبی.
کۆردۆبا لەو پەڕی پێش کەوتن وڕازاوەییدا بووە لە کاتێکدا ناوچەکانی تری ئەورووپا ئەو پێشکەوتنانەیان بە خۆوە نەبینیبوو لەو سەردەمەدا.
شارێکی ئیسپانیایە کەوتە ژێردەسەڵاتی ئیسلامیەوە وەک ھەموو شارەکانی تر بەڵام لاوازی ئەیگرتەوە لە ھەڵوەشانی حوکمەتە ئیسلامیەکە، قوتە کاسۆلیکیەکان بە خێرایی چوونە ناویەوە وگرتیان. شارەکە ئاسەواری شارستانیەتیێکی گەورەی ئیسلامی تیا ماوەتەوە کە مێژوو نوسە موسڵمان ویەھودی ومەسیحیەکان سەرسام بوون پێی کاتێک سەردانیان کردووە.
ئەمەویەکان گرنگیان دا بە بنیاتنانی کۆردۆبا وژمارەی مزگەوتەکانی ئەگەیشتە ١٦٠٠مزگەوت و مزگەوتی جامع بەناوبانگترین مزگەوتیەتی، وئیدریسی ئەڵێت نمونەی نیە لە نێوشارە ئیسلامیەکاندا، ١٠٠ھەزار ناوەندی تیایە و ھەشتا ھەزار تەلاری تیایە، وژمارەی باخچەکانی کۆردۆبا ئەگاتە ٩ باخچەی گەورە کە ھەر یەکێکیان بە قەبارەی شارێکیگەورەیە، و لە دەوروبەریا سێھەزار گوند ھەیە، وبە پێی وتەی ھەندێک لە میژوو نوسان ژمارەی دانیشتوانی کۆردۆبا بە میلیۆنێک کەس ئەخەمڵێنن لە ڕۆژانی گەشەسەندنیا.
کتێب و کتێبخانەلە ھەموو لایەکی وڵاتەکە بڵاوبوویەوە، دانان و دانەرەکان زۆربوون، ھەندێک لە فەرمانڕەواکانی ھانی زانستیان ئەدا و گرنگیان پێ ئەدا وەک دەسەڵاتی دووەم کە باس دەکرێت بەوەی کتێبی کۆکردۆتەوە و وناردویەتی بۆ دیمەشق و قاھیرە و حەلەب و بەغدا و شارەکانی تر کە گرنگیان بە کتێبداوە، بۆ کڕینی کتێب بە نرخی بەرز تاکو توانیویەتی ٤٠٠ ھەزار بەرگ بۆ کتێبخانەکەی کۆ بکاتەوە.
و لە ھەر یەکێک لە شارەکانی ئەندەلوس کتێبخانە ھەبووە و کتێبیان لەسەر ھەموو زانستە مرۆڤایەتیەکان تیا بووە.
دوای ئەوەی بارودۆخەکان لە ئەندەلوس جێگیربوون، خە لیفە عەبدول ڕەحمان ناسر دەستی کرد بە دامەزراندنی پایەکانی دەسەڵات لە ھەموو ئەو ئاڕاستانەی دەوڵەتی پێ بنیات ئەنرێت, ساڵی ٣٣٦ک/ ٩٤٨ز.
کۆردۆبا لە رۆژانی خەلافەتدا بووە ئەو شوێنەی کە وەفد و نوێنەریکانڕوویان تی ئەکررد لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، وەفد لە بیزەنتەی ڕۆژھەڵاتەوە لە قستەنتینە (ئەستەنبولی ئێستا) ھاتن بۆ بۆ بەرەو پێش بردنی پەیوەندی لە نێوان دەوڵەتی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتیو ئەندەلوس، و کاتێک ئەم وەفدانە گەورەیی ئەندەلوسیان بینی و خەلیفە عەبدول ڕەحمان دیاری و وەفدی نارد بۆ لای پاشای ڕۆم, و گەشت لە نێوانیانبەردەوام بوو، ھەروەک وەفد لە دەوڵەتەکانی دەوروبەری کۆردۆباوەھاتن و سەفەر بەردەوام بوو، ئاسایش و ھێمنی موسڵمانانی گرتەوە.
خەڵک داھێنانانیانکرد لە خواردن و جل و بەرگدا، بۆ ھەموو کۆبوونەوە و دانیشتنێک ھەڵسوکەوتی تایبەتی ھەبوو، و بۆ ھەر وەرزێک خواردن و جلی خۆی ھەبوو و بۆ ھەر ئاھەنگێک گۆرانی و ئاوازی خۆیھەبوو، کە زۆر زانا ھەڵکەوتن داوای دژایەتی کردنی بەفیڕۆدانیانئەکرد، ھەروەک خەلیفە خۆی لەگەڵ ھەموو ئەو خۆشیانەیلە بەر دەستیا بوو، کە بە ترس و پاڕانەوە لە بەردەم خوا ئەوەستا کە باران ببارێنێت وموسڵمانان توشی ناڕەحەتی نەبن و خوا ڕەحمەتی خۆییان لێ نەگریتەوە بە ھۆیئەوەوە، لە کاتێکا کە رۆژێک کەمتەرخەمی نەکرد لە خزمەتی موسڵمانان و ئیسلامدا.
کۆردۆبا ئەو کاتانە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی لە خۆئەگرت، ژمارەی دانیشتوانی ئەگەیشتە نیو میلیۆن و ھیچ شارێک لەو گەورەتر نەبوو تەنھا بەغدا نەبێت, ژمارەیەکی ئێجگار زۆرتەلار و مەنزڵگا ھەبوو، سێ ھەزار مزگەوتی تیابوو.
تەنھا قوڕتوبە دابەش دەبوو بۆ ٢٨ناحیە، و پیاوانی ئاسایش دوو بەش بوون ئاسایشی ڕۆژو ئاسایشی شەو، و بەشێکی دانا بۆ چاودێریی بازرگانان و ڕێکخستنیبەیتو لمالی موسڵمانان، وکاتێک مرد ٣٠٠ ھەزار ملێۆن لیرەی ئاڵتونی لە بیتو لمال بە جێ ھێشت, ھەروەھا پۆستەی ڕێکخست ویاسی ئابوری ڕێکخست لە باج وجزیە و دادگاگانی ڕێکخست و مەرجی بۆدانا، وکۆمەڵەی فەرمان بە چاکە وڕێگرتن لە خراپە ھەبوو.
کشتوکاڵ گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوەبینی، ھەروەک پیشەسازی گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و بازاڕی تایبەت بە شتومەک دەرکەوتن.
کۆردۆبا بووە ناوەندێک بۆ زانست وئەدەب, ڕۆشنبیری بڵاو بوویەوەو ژمارەی کتێب لە یەکێک لە کتێبخانەکاندا گەیشتە ٤٠٠ ھەزار کتێب, و ژمارەی کتێبخانەکان گەیشتنە ٧٠ کتێبخانە, ناوەرۆکێکی ورد و پۆڵێن کردنی جۆراوجۆریان بۆدانرا، ھەروەک ئەوانە دەرکەوتن کە کتێبەکانیان لەبەر ئەگرتەوە و بەرگ تێگر دەرکەوتن بۆ گرنگی دان و پاراستنی کتێبەکان, و خەلیفە عەبدول ڕەحمان ناسر بەوە ناسرا بوو بەوەی کە زانست و زاناکانی خۆش ئەویست.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندەلوس تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.