پەرلەمانی کۆماری تورکیا From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی تورکیا یان ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Büyük Millet Meclisi، بە کورتە TBMM)، ھەروەھا ناسراو بە پەرلەمان (بە تورکی: Meclis یان Parlamento)، یەکەم دەسەڵاتی یاسادانان لە کۆماری تورکیایە. ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی تاکە دەزگایە کە لەلایەن دەستووری تورکیاوە مافی تەواوی یاسادانانی پێدراوە. لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠، لە ئەنقەرە لە سەردەمی شەڕی نیشتمانیدا[kurdish-alpha 2] دامەزرا.[1][2]
ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی تورکیا Türkiye Büyük Millet Meclisi | |
---|---|
جۆر | |
جۆر | تاکە پەرلەمانی |
مێژوو | |
دامەزراندن | ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠ |
جیابوونەوە | ئەنجومەنی گشتیی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
سەرکردایەتی | |
سەرۆک | نوعمان کورتولمووش، ئاک پارتی لەدوای ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ |
جێگرانی سەرۆک | بەکیر بۆزداغ، ئاک پارتی گوڵزار بیچەر کەرەجا، جەھەپە سری سورەیا ئوندەر، دەم پارتی جەلال عەدنان، مەھەپە لەدوای ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ |
ڕێبەری گرووپی حکوومەت | عەبدوڵڵا گولەر، ئاک پارتی لەدوای ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ |
ڕێبەری سەرەکیی گرووپی ئۆپۆزیسیۆن | ئوزگوور ئوزەل، جەھەپە |
پێکھاتە | |
کورسییەکان | ٦٠٠ |
گرووپە سیاسییەکانی | حکوومەت (٢٦٥)
متمانە و دابینکردن (٥٥) ئۆپۆزیسیۆن (٢٧٤)
بەتاڵ (٦)
|
درێژی خوول | ٥ ساڵ |
ھەڵبژاردنەکان | |
دوایین ھەڵبژاردنی | ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ |
ھەڵبژاردنی داھاتووی | لانیزۆر ھەتا ٢٠٢٨ |
درووشم | |
«دەسەڵاتی بێ پاساو و مەرج ھی نیشتمانە» | |
شوێنی کۆبوونەوە | |
ئەنقەرە، کۆماری تورکیا | |
ماڵپەر | |
ئەنجومەنی باڵای نیشتیمانیی تورکیا |
خولەکەکانی پەرلەمان وەردەگێڕدرێنە سەر چوار زمانی عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و فەڕەنسی، بەڵام بە زمانی کوردی کە دووەم گەورەترین زمانە لە تورکیا وەرناگێڕدرێت.[3] ھەرچەندە ڕێگە بە ھەندێک دەستەواژەی کوردی دەدرێت، بەڵام قسەکردنی تەواو بە زمانی کوردی قەدەغە کراوە.[4]
ئەم لیژنانە دادەمەزرێن ئەگەر ھەر داواکارییەکی لێکۆڵینەوە بدرێتە سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکان، و لەلایەن ئەنجومەنی گشتی لە ڕێگەی دەنگدانی شاراوە پەسەند بکرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.