پارتێکی ڕامیاری کوردی لە تورکیا (٢٠١٢) From Wikipedia, the free encyclopedia
پارتی دۆزی ئازاد ناسراوە بە ھوداپار پارتێکی ئیسلامیی سوننەی کوردییە، یەکەمین پارتی ئیسلامیی باکووری کوردستانە کە لەساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە.
پارتی دۆزی ئازاد (ھوداپار) | |
---|---|
سەرۆک | زەکەریا یاپجی ئۆغلو |
دامەزراندن | ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ |
ئایدۆلۆژیا | ئیسلامی سیاسی سوننە دژە کۆمۆنیزم |
شوێنی سیاسی | ڕاست |
ڕەنگەکان | سەوز، زەرد، سپی |
ماڵپەر | |
hudapar.org |
بەپێی زانیاریەکان ئەو پارتە ھەڵگری ئایدۆلۆژیای حیزبووڵان و لەناو کوردەکانی باکووردا وەک باڵی ڕامیاری ئەو پارتە ناسراون، کە پێشووتر لە باکووری کوردستان بوونیان ھەبوو پاش دروست بوونی ناکۆکیان لەگەڵ دەوڵەت تورکیا قەدەغەی کردن و پارتەکەیان ھەڵوەشایەوە.[١][٢][٣]
پارتی دۆزی ئازاد داوای دانپێدانانی دەستووری کورد و زمانی کوردی و پەروەردەی زمانی دایک و کۆتایی ھێنان بە بەربەستی ھەڵبژاردن لەسەدا ١٠ و لامەرکەزیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەھێزکردنی کارگێڕی خۆجێیی دەکات.[٤] ھەروەھا ھوداپار بانگەشە بۆ ھەڵگرتنی سنووردارکردنی ئازادی ئایین و خوداپەرستی دەکات و قەدەغەکردنی باڵاپۆشی کۆتایی پێبھێنرێت و دەیەوێت زینا بە تاوان بزانرێت و ھاوسەرگیریی ئایینی بناسرێت.[٥]ھوداپار ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت و داوا دەکات دەوڵەتی تورک داوای لێبوردن لە کورد بکات و ناوی ڕەسەنی ئەو شوێنانەی کە کوردنشینن بگەڕێنێتەوە.[٦] ھەروەھا ھەدەپە بە پشتیووانی لە مافەکانی ئێڵ جی بی تی سەرکۆنە دەکەن.[٧][٨]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.