ئەساسنز کرید ٤: بلاک فلاگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed IV: Black Flag) (ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش) یارییەکی ڤیدیۆیە لە جۆری ئاکشن-سەرکێشی و جیھانی کراوە، بەشی شەشەمی زنجیرەی سەساسینز کریدە و ڕوداوەکانی ناو ئەو یارییە پێش ئەساسینز کرید ٣ڕوویانداوە کە لە ساڵێ ٢٠١٢ دەرچوبوو، لەلایەن یوبی سۆفت مۆنتریاڵ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سوفت بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وان و پلەی ستەیشن ٤ و پلەی ستەیشن ٣ و ویندۆز و وی یو. وە کۆمپانیای یوبی سۆفت ئەوەش ڕاگەیاندوە کە ئەویاریە لەلایەن ٧ ستۆدیۆوە گەشەیپێدراوە بۆئەوەی لەکاتیخۆیدا بۆ ھەموو ئامێرەکان بڵاوبکرێتەوە.
زانیاریی خێرا ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش, پەرەپێدەر ...
ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | یوبی سۆفت مۆنتریاڵ |
بڵاوکەرەوە | یوبی سۆفت |
دەرھێنەر | ئەشرەف ئیسماعیل، جان گیدۆن |
بەرھەمھێنەر | سیلفان ترۆتییەر |
نووسەر | داربی مکدیڤدیت |
ئاوازدانەر | براین تایلر |
زنجیرە | ئەساسنز کرید |
بزوێنەر | ئەنڤیڵ |
سەکۆ | ئێکس بۆکس وان ئێکس بۆکس ٣٦٠ پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستەیشن ٣ ویندۆز وی یو |
بڵاوبوونەوە | ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ ئەمریکای باکوور ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ ئەورووپا |
چەشن | ئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە |
شێواز | یەک یاریکەر،کۆمەڵێم یاریکەر |
دایخە